شەهیدی خەنجەری عەشقم برینم کارییە ئەمشەو

شەهیدی خەنجەری عەشقم برینم کارییە ئەمشەو (1969)
by سابیری
306591شەهیدی خەنجەری عەشقم برینم کارییە ئەمشەو1969سابیری
شەهیدی خەنجەری عەشقم برینم کارییە ئەمشەو لەبەر چاوم عەجەب نیل و فوڕاتێ جارییە ئەمشەو
لە سەردا سەیلی ئەشکم هات و خانەی سەبری ڕووخاندم مهەندیس عاجیز و حەیرانە لەم میعمارییە ئەمشەو
ڕەفیقان ئاوی تەدبیرێ وە یا قورسی تەباشیرێ سەراپا جیسم و جانم ئاگری لێ بارییە ئەمشەو
لە دووری یووسفی سانی میسالی پیری کەنعانی مەدینەی میسر و جان و دڵ لە شین و زارییە ئەمشەو
نەما سەبر و دڵ و جانم جنوون و سینە بوریانم بە لوقمان ناکرێ دەرمانی ئەم بیمارییە ئەمشەو
تەبیب و خێش و بێگانە هەموو لەم دەردە حەیرانە نە دەرمانێ، نە تەدبیرێ، نە کەس هاوارییە ئەمشەو
خەزانی غەم گەڵاڕێزانی خستە باغچەیی عەیشم لە بەرگی خوڕڕەمی نەخلی ئوممێدم عارییە ئەمشەو
خەتابارم مەکەن خزمینە لەم گریان و ناڵینە جگەر سووتان و دڵ برژانی من ناچارییە ئەمشەو
کەسێ مەجنوونی لەیلایێ نەبێ لەم حاڵە تێناگا ئەگەرچی عیللەتی من دوور لە یارم هارییە ئەمشەو
حەکیما ڕەنگ و ڕوخسارم ئەزانی بۆ چی وا زەردە؟ بە سەردی مەیلی یارم دڵ لە بورجی نارییە ئەمشەو
لە شەڕحی شەمسی ڕووت دەرسی بخوێنێ موستەعید فەورەن مودەڕڕیس، هەم موجەووید، هەم مەجاز و قارییە ئەمشەو
ئەگەرچی ڕووت و موحتاجم ڕفاندی جەردە تاراجم بیحەمدیللا دوڕ و مەرجان لە دەورم بارییە ئەمشەو
بەیانی حیکمەت و ئادابی دەرسی شەرحە شەمسی ڕووی لەکن عەللامە ئیزهاری بکا فەننارییە ئەمشەو
گەزافی عەشقی لێدا سابیری با موستەحەقی بێ بە چنگی شاهبازی عەشقەوە پاسارییە ئەمشەو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).