شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماهی تابان ئەلغییاس
|
سووتانمی، سووتانمی، مانەندی کەتان ئەلغییاس
|
ئەڵبەت گوڵی گوڵزارەکەی ڕوخساری دیوە ئەو دڵەم
|
بۆیە دەکا بولبول سیفەت، گریان و ناڵان ئەلغییاس
|
من چیم بەسەر لوقمانەوە، بەم دەردی بێ دەرمانەوە
|
کە ئاگری نەکوژانەوە سووتام وەک خەرمان ئەلغییاس
|
دەردم موداوا ناکرێ زومرەی حەلیمان ئەلغیاس
|
فەللاحی دڵ وا ئاگری بەربوو لە خەرمان ئەلغییاس
|
زاماری شمشێری برۆی یارم ئەرەستوو شێت ئەکا
|
بیماری چاوی دەرکەوێ حەیرانە لوقمان ئەلغییاس
|
لوقمان و جالینووسی چی؟ ژەنگار و مالینووسی چی؟
|
بێ سوودە حەبب و شەربەت و مەعجوون و دەرمان ئەلغییاس
|
دەرمانی چاوی سابیری خاکی بەری پێی دولبەرە
|
چی بکەم کە نیمە قیمەتی، ئیللا دڵ و جان ئەلغییاس
|
سابیر ئەگەر چاوئێشەتە دەرمانی هەر سەبر و سکووت
|
وەرنە لە درمانی دڵت حەیرانە لوقمان ئەلغییاس
|