شەوقی شۆڵەی شەم کوڵمی نازاران
شەوقی شۆڵەی شەم کوڵمی نازاران | عیشوەی نیم نیگای دیدە خوماران |
لە هەر دڵێکا کە کەوتە ئەشکار | دای ئەڕێزێنێ هەر وەک زەهری مار |
هەر تیری غەمزەی نەونەهالان بوو | پەیکانی وە ناز ماوەی خاڵان بوو |
فەرهادی شێت کرد وا بە هێواشی | بە ئاسن بردی وەک مێوە تاشی |
بە بەرقی شمشێر سەر گۆنای شیرین | بەردی بێ ستوون لەت کریا بە قین |
کە چی لە مێژووی عالەم ئارادا | شۆرەت بۆ فەرهاد ما لە دنیادا |
دیارە لە چین بوو فەرهاد لە پێشا | شیرین بە کەمەن زوڵفی ڕایکێشا |
بوو بە عەوداڵی پرشەی خاڵەکەی | کردی بە سەنگ تاش چاوە کاڵەکەی |
ورشە و پرشەی ڕووی خەرامانی چین | شەوقی دایەوە لە خاوەر زەمین |
کە خورشیدی کرد وێڵ و دەر بە دەر | جێی هێڵا تەختی شەهنشای خاوەر |
پەیکانی برژانگ سیای خەرامان | فەوتانی سوپای خوێنرێژی خاقان |
چی بە ئازایی و مەردی و دەمڕاسی | خۆرشید لە مێژوو نوسیاوە باسی |
جوانی یوسف بوو زوڵەیخای ساوا | جێی هێڵا شاهی موڵکی خۆراوا |
دانیشت بە کوێری لە ژێر سای چەرداخ | شازادەی مەغریب شۆخی بەرز دەماخ |
چی کردوە برزوو مێژووی لێی ئەدوێ | خۆرشید بە شمشێر فەرهاد بە تەشوێ |
1959
کرماشان
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|