شەوگاری پایز نەئەچووە سەر
شەوگاری پایز نەئەچووە سەر | ڕۆژ نەئەبووەوە، مەگەر بە «پۆکەر» |
ڕووناکی کەم و تاریکی زۆر بوو | دەستەی... دەستی پڕ زۆر بوو |
... «سەندەڵقو» هەڵیەپەڕاندن | «تەگە و بەران»ی لیکیە پەڕاندن |
ڕمەڕم «ڕم»یان ئەدا لە سەرا | وەختەبوو سەرا، بڕمی بەسەرا |
«بلوێری شەیتان» کەوتبوە مەقام | «سێ پێیی» ڕەقسین پێی سێ قایمقام! |
تاکوو «پەڵە»ی دا پەلی دیوانی | پەلی دێوانەی پەل کرد ڕای هانی |
نەورۆز شەو و ڕۆژ بوو بە مساوی | نووری ڕۆژ لای برد، مسای مساوی |
بارانی نیسان، ڕەحمەتی ڕەحمان | نوقتەی زەحمەتی کڕاند لە سەرمان |
ئیتر حەفلەیە و شادی و ئیستیعراز | بەرخی «حەمەلیان» سەربڕی سەرباز |
سەرۆکی نائیب سەر سەرەو کێش هات | هاتمانە بە خێر، بە سەر سەران هات |
ماوەتەوە سەر تەنها ئاواتێ | باوە گوڕ گوڕیش کوڕێکمان باتێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 964
1949/05/05
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|