شەوی هیجرانە یا یەڵدایە ئەمشەو
|
فیراقە یا دڕک بەرپایە ئەمشەو
|
شەرارەی ئاگری دووریی نیگارە
|
جەهەننەم یا لە سەر دنیایە ئەمشەو
|
بڵێن پێم ئەم عەزابە عامە یا خۆ
|
بە تەنها بۆ منی ڕیسوایە ئەمشەو
|
ئەوا من مردم چی تازە قۆڵچی
|
ئەڵێن دزگیرێکی دەریایە ئەمشەو
|
ئیلاهی بۆ چی قەتڵ و عام کراون
|
خەرووس کەلبە موئەززین بایە ئەمشەو
|
لە دووریی شەمعی ڕووت ڕۆحم عەزیزم
|
وەکوو پەروانە بێ پەروایە ئەمشەو
|
دەنگی عود و سەدای سەمتوور و سازم
|
نەوای ناڵەی دڵی شەیدایە ئەمشەو
|
ئەناڵێنم بە دەم دەردی فیراقۆ
|
دەروونم پڕ لە واوەیلایە ئەمشەو
|
ئەترسم هەر وەکوو مینە بسووتێم
|
لە دووریی ئەو قەد و باڵایە ئەمشەو
|