عادەتی دونیا بە سات ئەگۆڕێ
عادەتی دونیا بە سات ئەگۆڕێ | زۆر دەوڵەت هەیە لەپڕ ئەدۆڕێ |
هاونشینی بەد زوو تەئسیر ئەکا | زۆر دۆستی گیانی لێ دڵگیر ئەکا |
چەن قەزای دیزە کەوتووە لە گۆزە | ڕەش هەر ڕەشە لای ئەهلی ئەم کۆزە |
کە قەلەڕەشمان ڕێپیشاندەر بێ | ئەبێ گەورەمان هەر دەربەدەر بێ |
ئەمە دووجارە ئەکەوینە چاڵ | زەرەر دەبینین بە ماڵ و بە حاڵ |
هێشتا پیاوی چاک لێک ناکەینەوە | گرەو لە پیاوی بەد نابەینەوە |
تا ئیمڕۆ پیاوی خۆمان ناناسین | بە گوریسی بەد ئەبێ بتاسین |
هەندێکمان هەیە دوڕ دەقەڵێشن | کەچی بە تەفرەی بەد دڵ بە ئێشن |
هەی لە ڕێی خوادا کە دێینە قسە | ئەرەستۆ لامان هیچە و ناکەسە |
کەچی بە «بلۆف» ئەمان ترسێنن | لەغاومان دەکەن، دەمانڕەتێنن |
نازانین چاک و خراپمان کێیە | بۆ گردی سەیوان ئەچێ ئەم ڕێیە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 488
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|