عاشقی، فرمێسکی سوور و ڕەنگی زەردی شاهیدە
|
قیل و قالی زاهیر و تەسبیح و ویردی زائیدە
|
تا نەکەی تەرکی وجوود و جان و دڵ ناگەیتە یار
|
باوەڕت بێ خاریقی عاداتی شێخ و زاهیدە
|
تا دەروونی دڵ لە نەخشی ماسیوا خاڵی نەکەی
|
نەقشی ئەڵڵا لەو دڵە جێ ناگرێ ئەی جاهیدە
|
تا نەناسی ئایەت و ساعاتی ئەوقاتی دوعا
|
فائیدەی چێ ربّنا أنزل علينا مائده
|
تا بە حوسنی نییەت و تەقوا دەروونت پاک نەکەی
|
دڵ لە یاسین بێ بەشە لا صيحه لا واحده
|
تۆ ئیجازەی زیکری بێدەنگی لە ماسی وەرگرە
|
قیڕەقیڕی شەو وەکوو قورباغە نادا فائیدە
|
یاری من هەرچی ئەکا مەنعم مەکەن من وا ئەکەم
|
لا علي الاعمي حرج چاوم نیە ئەو قائیدە
|
سابیری مەسروورە وەعدەی هاتنی جانانەیە
|
باوەڕم نایێ لە یارم دوورە تەرکی قاعیدە
|
حوببی دونیا نایەڵێ سابیر لە دڵدا زەوقی دین
|
بەهرەوەر نابی مەگەر لاچی لەسەر ئەم قاعیدە
|