عاقیبەت فەلەک داروەلەکی دایە دەسم

عاقیبەت فەلەک داروەلەکی دایە دەسم (1967)
by ناتیق
306328عاقیبەت فەلەک داروەلەکی دایە دەسم1967ناتیق
عاقیبەت فەلەک داروەلەکی دایە دەسم هیچ نەبوو ڕەحمی بە خۆم و بە برا و قەوم و کەسم
تێکی دا زەنگنی خەم و بێخ بناغەی عەیشم کاولی کرد بە جەفا زاڵمە خانەی هەوەسم
ئەمە بوو فیکر و خەیاڵی فەلەکی بێ مروەت پێ بە سەرما کە بنێ تاکو ئاخر نەفەس
ئەمە ساڵێکە لە توێی لێفەی حەسرەت کەوتووم عەینی تەیرێکی زەعیف بەستەی گۆشەی قەفەسم
ناڵەو و شۆڕشی شینم کەڕ ئەکا گۆشی فەلەک هەر تاپاوتلمە لەبەر ئێشی تەن و قاچ و دەستم
ئەمە ئازاری تەن و دەردی گرانی چاویش با بوەستێ کە لەژێر باری دوو هەرەسم
قافڵەی فیکر و خەیاڵم چەتەی غەم لێی دا بۆیە بەینێکە نییە بانگ و سەدای جەرەسم
قیسمەتی ڕۆژی ئەزەل وایە لە بازاڕی جیهان بۆ مەتاعی هەم و غەم شام و سەحەر وەک حەرەسم
ئەوەی کردوویە بە ناتیق فەلەکی شەعبەدەباز هێشتا ناگاتە جەفای ساتێ ڕەقیبی فەرەسم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).