عومری شیرینم بە تاڵی چوو بەتاڵیش مامەوە
|
ماری سستی بوو دەماری سستی پێوە دامەوە
|
من بە حەپلەی هەرزن و دۆی ترش ملم شۆڕ کردووە
|
ئەوروپا سەرگەرمی بەزمە دەم بە نەشئەی جامەوە
|
من هەقی ژینم ئەبێ کەی بێ لەژێر پرچ و دەفا
|
ئەو دەفەی فەن پەرچ ئەکا بەو ئەقڵ و هۆش و فامەوە
|
بۆ ژیانم کەس نەبوو دەرسی سلووکیم پێ بدا
|
هێند کەمەندی پیری پیرم گرت و لێی پاڕامەوە
|
غەیاسی مردن و دەرسی فڕیوە و ڕابیتە
|
هیچیان -- پێ نەخوێندووم بێمە ڕیزی عامەوە
|
بۆ زڵێخا حوسنی یۆسف بوو گوڵی باخی جنوون
|
جوانی شیرین عەشقی فەرهاد کردمی بەم دامەوە
|
ڕۆستەم و دێوی سپی وەک جوولەکە ترساندمی
|
کەوتمە فاک و فیک بە بەیتی گوڵتەن و بارامەوە
|
چونکوو ناوێرم بە نەشری ڕازی تۆماری دڵم
|
وا بە ناچاری لە سندووقی دڵا پێچامەوە
|
موفتی بێ عاری کە جارجار شیعر ئەکەیتە ڕازی دڵ
|
بەو دەروونی پڕ جە خارە و بەو دڵەی پڕ زامەوە
|