عومری شیرینم لە ڕێگەی عەشقی یارا بوو تەلەف

عومری شیرینم لە ڕێگەی عەشقی یارا بوو تەلەف (1969)
by سابیری
306560عومری شیرینم لە ڕێگەی عەشقی یارا بوو تەلەف1969سابیری
عومری شیرینم لە ڕێگەی عەشقی یارا بوو تەلەف دائیمەن دڵ ناموراد و پڕ لە ئازار و ئەسەف
هەر نەهاتی حەسرەتی دووری لە دڵ بێنیتە دەر خاکی بەرپێی ناسکت بێنم بە چاوا بۆ شەرەف
دڵ لەکن ئەو چاوە خوێندی ئایەتی أين المفر باوەڕی نایە بە ئەبرۆی تۆ ئیشارەی لاتەخەف
شاهی حوسنی لەشکرئارایی دەکا ڕۆحم چووە پەرچەم و موژگان و زولفی جوملە وەستاون بە سەف
شەو نییە شاهی خەیاڵی شاری سەبرم مات نەکا ڕۆژ نییە ڕۆحم وەکوو شەونم نەکا مەحوو و تەلەف
من لەبەر لەرزینی دەس، تەرکی سیواکم کردووە تازە دەوران پێم ئەڵێ فەرموو شەراب و نای و دەف
ساقیا هاوارە وا غەم لەشکری هێنامە سەر تۆ لەگەڵ موتریب وەرە، ئەو دەس بە دەف تۆ مەی بە کەف
سابیری تالیب بە عەیش و لەززەتی دونیا مەبە نامورادی فەخرە بۆ ئەولادی سوڵتانی نەجەف


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).