عیلمی قیافەت چشتێکی خاسە
عیلمی قیافەت چشتێکی خاسە | ئەوی بیزانێ مەردووم شوناسە |
کە پیاوی ناسی زوو لێی ناگۆڕێ | بە کۆسە کۆسە ناینێتە گۆڕێ |
هەیە ڕەنگ پیاوە و جووتە وەشێنە | هەر بە دەماخ خۆی لە خەڵک خشێنە |
هەیە بە پاروو دەستت ئەگەزێ | وا هەڵدەبەزێ بە بەرزیی گەزێ |
ئەوی ناسینی لەمانە دوورە | کە دوور بێ قۆچی نابێ، ڕەنگ سوورە |
ئیمساڵ زۆر لەبەر بێ ئاوی ترساین | وا گەلاوێژ کەوت جارێ خەلەساین |
بیست و حەوت کارێز وا لە شارایە | تەنها بەلووعەی ڕووت لە کارایە |
ئەگەر ئەوانە پاک بکرێنەوە | وەک جاری جاران وا بژیێنەوە |
ئەبن بە ئاوی کەڵەگا فڕێن | لە هەموو ماڵێ حەوزی قولەتێن |
جاران کە ئاوی بەلووعە نەبوو | خەڵک بە ئاوی شار بەڕێوە ئەچوو |
ئێستا بۆچ وامان لێ هات تێناگەم | جارێ با بچم پرس کەم لای کاکەم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 934
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|