گەر شەوەی جەهل و تەکەببوور بتگوشێ سەرناکەوی
|
خۆت بڕازێنی بەوریابوون و زانین، ناکەوی
|
بۆ بڵندی کۆششی پێویستە ئارام و سەبات
|
ڕاحەتی گیانت بوێ، لاوی وەتەن، هەڵناکەوی
|
فێری فەن و کارگەری و، زانین و دینت ڕاگری
|
هێندە زۆر گەورە دەبی، دەستت بەدەست کەس ناکەوی
|
جێگە دیوانت دەبێتە قیبلەگاهی خاس و عام
|
هەر وەکو قوتبی جیهان، بۆ دیدەنی، بەرناکەوی
|
پەک خەری سەرکەوتنت هەر موشکیلێکت هاتە پێش
|
خۆتی تێخە هیچ مەترسە، وا نەبێ دەرناکەوی
|
عیلمە میللەت ژوور ئەخا، جەهلە وەتەن بەرباد ئەکا
|
تووشی ئەربابی جەهل بی، هەق وەیە لێی لاکەوی
|
گیانت ئاڵوودەی عیلم بێ، جوانە هۆش و بیری تۆ
|
ئەی ئەسیری تووشی عیللەت بی، لەبەر غەم داکەوی
|