عەجەب شۆخی لە نەفحەی پەرچەمی پڕ چینی موشکینی
|
ئەسیری سەڕسەڕی نیسیانە ئێستا نافەیی چینی
|
لە بەیتی ڕوومەتی خاڵی سیاهی وەک حەجەر وایە
|
کە بۆیە عالەمێ ئێستاکە وا موشتاقە بۆ دینی
|
لەبۆ باغی نەزاکەت نەونیهالێکە سەمەن بۆیە
|
لەگەڵ بەرگی بەهەشتی ڕەشک ئەدا ئەندامی سیمینی
|
لە زەخمی چەشم، یا ڕەب دوور کەوێ گوڵزاری حوسنی یار
|
ڕواوە سونبولی خۆشبۆ لە سەر ئەو سنگی نەسرینی
|
ئەمیر ئیبنی ئەمیرە، هەم لە حوسنی میری میرانە
|
لە دنیا دین ئەکا یەغما، عەقیقی لێوی شیرینی
|
تەماشاگاهی ڕوخساری حەمەد بەگ تا مویەسسەر بێ
|
ئەمن چ بکەم لە خولد و کەوسەر و گوڵزاری ڕەنگینی
|
لەگەڵ عوششاقە گوفتی هەر بە خەنجەر هەممی ئەو شۆخە
|
خودا بمکا فیدایی خەنجەر و دەستی بلوورینی
|