عەرزی بکەن بادی سەبا نوشتەم بۆ خزمەت دۆس ببا
|
قەد دڵی نەشکێنێ نەبا ڕەنجی فەرهادیم با بە با
|
ئەو دڵبەرەی سیمین عورزا سەهی قامەتی لالەزار
|
دەهان شکۆفەی دەم بەهار با جارێ بڵێت مەرحەبا
|
جانم نیساری راهی ئەو نەزمم خەرمانەی ماهی ئەو
|
یاڕەب بە حورمەت جاهی ئەو ببەخشێ ماچێ لەو لەبا
|
سوجدە ئەبەم ئەبەر دەری دەم دەم لە لێوی شەککەری
|
بۆنی ئەکەم نیلوفەڕی دامێنی جوببەی تا عەبا
|
حەزرەتێ حیسامی دین بێ لەگەڵ ئەولیاهان قەرین بێ
|
جێگەداری بەهادین بێ با موڵکی دڵ بە غارەت با
|
ئەی پرتەوی سیراجی دین وەی مەهی ئاسمان و زەمین
|
لوتفت دەوای دڵی حەزین جەلات ژەنگی ڕۆح لا ئەبا
|
ناتیق وەسفی ئەو حەزرەتە کە مەخزەنی ڕیازەتە
|
بۆ کەسێ وەک تۆ زەحمەتە چونکە شاهنامەیەک ئەبا
|