عەزیزێکم هەیە ئیسم و بە جیسما یووسفی سانی
|
هەزاری وەک زولەیخا حەپسی نێو چاهی زەنەخدانی
|
لە سەد فەرسەنگەوە بۆ چاوی نابینا زیابەخشە
|
هەزارانی وەکوو یەعقووب لە بۆنی عەتری زولفانی
|
لە نێو خاکی عەجەم تاکوو عەڕەب، سەرحەددی ڕۆم و کورد
|
شەهی وا نابێ ئەسڵا، ساحیبی موهری سلێمانی
|
بە ئینساف گەر تەماشاکەن سەراپا عەیبی لێ نایێ
|
جەمالی یاری من بۆ ئەهلی دڵ گەنجێکە پەنهانی
|
لە بۆ فەرمانی یارم هەرچی گەردن کەچ نەبێ یاران
|
لە ژێر پێی جەهلەوە سەر دادەنێ وەک شێخی سەنعانی
|
مەتافی سالیکان و ڕەهنوما وو کەعبەیی عوشاق
|
دەربازی خودا، کانی وەفا، سوڵتانی گەیلانی
|
ئەگەر سوڵتانی دونیا بێ گەدای دەرگانەکەی تۆیە
|
بە نازی خۆت نیازی پێ کەرەم کەی سافی هیرانی
|