عەزیز ناردبووی بۆم سەرکڵاوە
|
دۆعای گەیاندبووم دەگەڵ سڵاوە
|
کەیفم زۆر خۆش بوو بە دوعا و سڵاوی
|
سەرپۆش و سوڕپۆش بوو سەرکڵاوی
|
سەرکڵاوەکەم وەقتێک لەسەر کرد
|
ترسی سەرمایەم لە سەرم دەرکرد
|
سەرم بڵیند بوو، گەییە عاسمانێ
|
دەتوانێ چ بکا سەرمای زستانێ
|
لە ئاوریشمێ بوو، یا لە تووکی قوو
|
گەرم و نەرم و ویشک، بێ کڕێژ، بێ موو
|
قوبووڵی و دۆکڵیو، شۆرباوی قازی
|
زۆر خۆشی کردن ناردنی پیوازی
|
کێ دیویە پیواز، بۆنی گوڵ بدا؟
|
وەکوو گوڵقەندی تام بە دڵ بدا
|
لەو دوو سەوقاتە، بێ درۆ و بێ بازی
|
ڕازی و مەمنوونم، خوا لێت بێ ڕازی
|
لە سەرمی دەکەم تا سەرمام نەبێ
|
لە چێشتی دەکەم تا بێتام نەبێ
|
دایم بەبێ تۆ غەمگین و ماتم
|
«عەزیز»! تۆی مایەی عەیش و حەیاتم
|
ژیانم ناوێ تاوێ بەبێ تۆ
|
حەسەن ئارەزووی ڕووی تۆ لە دڵی تۆ
|
«عومەر» و «عوسمان» نووری چاوانم
|
فێنکایی دڵم «بووبەکر»ی جوانم.
|