عەشرەت هاوارە
عەشرەت هاوارە، عەشرەت هاوارە | کەوتوومە ئاراس ئاو بێ بوارە |
ڕێم نییە منیش شوێن ئەوان کەوم | پیرم هەنگاوێک بنێم ئەکەوم |
لێرەش وا کەوتووم بەدەم دەردەوە | لە ئیشی دووری و ئاهی سەردەوە |
دکتۆر! دەوای تۆم ناوێ لێم گەڕێ | بەڵکم بە ئاهم دەوران وەرگەڕێ |
یا وا وەگەڕێ ئێلم وەرگەڕێ | یا زرمەی تۆپی زەڕەی بەرکەوێ |
ئەوسا کە دوعای من وا گیرا بێ | لە خانەی خاکا ئاواتم نابێ |
ئینجا تەڵقینم بدەن بە کوردی | بڵێن ئاواتت هاتە جێ و مردی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|