عەشق ئەو عەشقەیە وەک دوگمە و قەیتان
عەشق ئەو عەشقەیە وەک دوگمە و قەیتان | لە یەکتر ئاڵێن بە دەست لە ملان |
بە جووت بگەوزێن لە سینەی سافا | دەم لە ناو دەمدا و مل لە تەنافا |
ئەوەیان خۆشە کە بێ منداڵن | جەرگیان ناسووتێ کە بۆی بناڵن |
موعجیزەی گەورەی «عیسا» ئەمەیە | منداڵی نییە بێ قڕە و وەیە |
ئەم مانگەیش هێشتا شینی «حوسەین» بوو | واوەیلای «زەهرا» و ناڵەی کەونەین بوو |
هی ئەوتۆ هەیە بۆ نانی منداڵ | چاری نامێنێ ئەبێ بە حەماڵ |
هی ئەوتۆیش هەیە سەری بائەدا | بە بادە غەمی خۆی بە با ئەدا |
هی وایشمان هەیە تریاک ئەکێشێ | ماریش پێوەی دا، هیچ کوێی نایەشێ |
منی بە بەنگی موحیبەتی خوا | نەمار، نە دووپشک، گۆشتی من ناخوا |
چەند خۆشە ئینسان لە خۆیا پاک بێ | لە بەندوباوی دونیا بێباک بێ |
سەر گوزەشتەکەی دووپشک و کیسەڵ | لەم زەمانەدا بووە بە مەتەڵ! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 657
1942/02/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|