«وَ مِنْ تلكُمُ الجنة والنار»
|
ئەو لەبۆ ئەبرار، ئەم لەبۆ فوججار
|
مەخلووقن ئەلئان خۆت مەکە نادان
|
وە بێ زەرووەت لە زاهیر لادان
|
هیچ مەبە بەتەنگ تیری کەسەوە
|
«ٲعِدَّتْ» قەڵخان وا بەدەسەوە
|
موعاریز ئەر چوو ئەناو «تلك الدار»
|
سالمە ئادەم ڕەوی و هاتە خوار
|
تەئویلات وەرای ئەو شەڕ و شۆڕە
|
لەو «نَجْعَلُها» کەم نییە، زۆرە
|
کێ دەڵێ ئەمە خۆ بەدیهییە
|
دەوامی «ٳكُلْ» «بِعَيْنِهِ»ییە؟
|
نە، یانی: یەکێک فەنای هات پێدا
|
دەفعی یەکێکی ئەوا لەجێدا
|
ئەمیچە عاقڵ موسەللەمییە
|
مونافیی هیلاک لەحزەیێ نییە
|
عەلاوەی ئەمە لەلای عەقڵی پاک
|
موستەلزیم نییە بۆ فەنا هیلاک
|
«بَلْ يَكْفی الخُرُوجْ عَنِ الانتفاعْ
|
المقصودِ مِنهُ؛ فَاترُكِ النزاعْ»
|
لە فەرزی تەسلیم مورادە ئەمە:
|
وجوودی مومکین کول «كالعَدَم»ە
|
نەسسێکی سەریح هیچ نییە دیار
|
لەبۆ تەعیینی جێی جەننەت و نار
|
حەق واتە دەسی هیچ لێ نەدرێ
|
تەفویز بە حەزرەت عیلمی حەق کرێ
|
«لكِنّ الاكثر» قسە وا دەکات:
|
جەننەت «تحت العرش فوق السماوات»
|
«وَمَكانُ النّارْ تَحتَ الٲرَضين»
|
باز بێنەوە سەر شوبهەی مونکیرین
|
کە بێت مەوجوود بن لەلات هەس یەقین
|
جەننەت پانە وەک گشت سەما و زەمین
|
ئەر لە ئەفلاکدا پێی دەدەی مەقام
|
ناوێ لەبەر مەنع خەرق و ئیلتیام
|
عونسورێ لەوێ سا چلۆن دەوێ؟
|
ئادەم هەر ناوێ بجووڵێ لەوێ
|
لە عەناسیردا جێی ناوێتەوە
|
عالەمی تریچ ئەر بێت پێتەوە
|
لازم تێ لەویچ وجوودی خەلا
|
«فی الملا» دەڵێم مەحاڵە مەلا!
|
دەڵێین ئەمە گشت هەر موزەخرەفە
|
مەبنیی بەر ئوسوول پووچی فەلسەفە
|
موقەددیماتی هەموو واهییە
|
«عندنا» هیچ کام موسەللەم نییە
|
ناگونجێ لەگرە دەس لە تەفسیل دەین
|
لە شیققی سالیس با قسە بکەین
|
ئەر خەلا بوێ «بين العالَمَيْن»
|
بەل بە جیسمێ تر پڕ وێ ئەو مابەین
|
ئەو جیسمیچە با کورەوی نەوێ
|
کورەوییەت کوا بورهانی تەوێ؟
|
«وَعَلی الاكثر» بەینی سەما و عەرش
|
بە سەففی ئیزام ئیشکال دەڵێ: عەرش
|
دەڵێی جەننەت بۆ جەزای سەوابە
|
ناریچ بۆ خاتر جەزای عیقابە
|
ئەوانیچە خۆ بەر لە قیامەت
|
ناون بە ئیجماع موسلیمی ئوممەت
|
مەسڵەحەت فەوتا وا لەم میاندا
|
فائیدە نییە لە خەلقیاندا
|
دەڵێین ڕیعایەت مەسڵەحەت موتڵەق
|
«عِندَنا» واجب نییە لەسەر حەق
|
«سَلَّمْنَا» کردمان ئەوە ئیسبات بوو
|
فائیدە بۆچ حەسر «فی المجازاة» بوو
|
«سَلَّمْنَا» ئەمیچ، لاچۆ لەم ناوێ،
|
بەر لە قیامەت جەزا بۆ ناوێ؟
|
«حسبَ حديێ خيرالمرسَلِينْ
|
عَليْهِ اللَّلاه دائماً، امينْ»
|
گوشادە دەکرێ دەرگایە نازیر
|
«فی قبرالمؤمن او قبرِالكافر»
|
ئی قەبری مۆئمین ڕووبەڕووی نەعیم
|
ئی قەبری کافر ڕووبەڕووی جەحیم
|
مۆئمین بە نەسیم بەهەشت سەرمەستە
|
کافر لە بۆی گەند دۆزەخدا خەستە
|