عەقیدەی مەرزیە/مبحث الحیاة
بێینەوە سەر بەحس لای سیفاتی زات | هەفتن یا هەشتن، یەکێکیان حەیات |
سیفاتی قەدیم زۆر شەرەفناکن | لە بەرو دوا پاکیان پاکن |
بەڵام بەزوان عولەمای سوفات | حەیات پێی دەڵێن: «أمام السفات» |
بۆچ؟ سیفەتێکە مووجیبی سیحعەت | بۆ سیفەتی عیلم، ئیرادە و قودرەت |
«والحاسل» یانێ: زیندەگی هەیە | هەر ئەوە زیندگ بە زاتی خۆیە |
تان و پۆی ئەوهام فاسید مەتەنە، | نەک بە ڕۆح و نەفس مەزاج و تەنە |
لەو نەوعە وەهمە پاکە و موقەددەس، | بە ئەو زیندگە زیندگ هەرچی هەس |