حیکمەتێ هەیە لەم تەرتیبەدا
|
لەم نەزم و نەسق زۆر عەجیبەدا
|
ئەرچی عەقڵی من دەرکی تێ ناکا
|
سەر بەرەوژوور یا بەرەوژێر ڕاکا
|
دەڵێن: تا تەمیز ئەبەین بکەوێ
|
ئوموور موختەلیت موشتەبیهـ نەوێ
|
یەکێ حاکم بێ، یەکێ مەحکووم بێ
|
یەکێ خادیم و یەکێ مەخدووم بێ
|
یەکێ شاگردە، یەکێ ئوستادە
|
ئەوە نوقسانە، ئەمە زیادە
|
ئەوە سیاهە و ئەم یەکە سفید
|
ئەوە موفیدە و ئەمیان موستەفید
|
فڵانە باوکە، ئەوە لە ئەولاد
|
لەدوای ئەولاد پێی دەڵێن ئەحفاد
|
لە بوخارە هەور، لە هەورە مەتەر
|
لە مەتەر گیا سەر تێرێتە دەر
|
موقەددەم ناوی نریاگە سەبەب
|
بە موئەخخەریان دەڵێن موسەببەب
|
هەردوولا هەر خەلق ڕەببی هادییە
|
سەبەبییەتیان ئەمری عادییە
|
لە قودرەتی حەق عادەت جارییە
|
ئەو تێتە وجوود، ئەم دیارییە
|
«يُمْكِنْ» ئار بوێ و ئیحراق هەر نەوێ
|
یا ئیحراق وە بێ ئاگر هەڵکەوێ
|
لزوومی عەقڵی لە بەینە تەرید
|
«يَفْعَلْ ما يشا، يَحْكُمْ ما يُريدْ»
|
چونکە تۆ چاوت وا پێی دەکەوێ
|
وەها دەزانی ئەمیان لەو دەوێ
|
مەبسووتە و مەقبووز بێ دەستەڵات فەی
|
«هُوَ المُسْتَقِل فی الخَلْقِ للشَّی»
|
هەر بە خەلقی ئەو گشت دێتە عەیان
|
سیفاتی عەبدیچ دەگەڵ خاسەیان
|
قودرەت دەگەڵی تەعەللوقیدا
|
تێرێتە وجوود لە ئادەمیدا
|
کەوا مەشهوورە بە ئیستیتاعە
|
«مَعَ الفِعْلْ عِنْدَ هذی الصِنّاعَة»
|
وەک سەلامەتیی ئەسباب و ئالات،
|
کە تەکلیف تەعویل لەسەر ئەو دەدات،
|
بە ئیستیتاعە ئەویچ ناو دەبرێ
|
«مَنِ اسْتَطاعَ...» بە دەلیل دەکرێ
|
کە بەندەی مەوسووف گێڕا بەوانە
|
کردی بە مەحەل ئەو سیفەتانە
|
قودرەتی «مَعَ التَعَلُّق» ئاورد
|
ڕاس دەگەڵی فیعل موقارەنەی کرد
|
ئەو فیعلە دەفعی خالیقی وەدوود
|
«تعقيباً» زاتی تێرێتە وجوود
|
بەندە لەوێدا دەوێ بە موختار
|
بۆ تەکلیفی شەرع دەوێ بە مەدار
|
ئەگەر وە بێ ئەو قسەی مەزکوورە
|
خەلقی فیعلی کرد بەندە مەجبوورە
|
خولاسە عادەت جارییەی حەقە
|
ئەو خەڵقی سەبەب عادیی ئەم خەڵقە
|
تا بەندە بەوتەرز نەکا بە موختار
|
تەکلیفی شەرعی لێ ناکا جەببار
|
نیشانەی شێوەی موختاری چییە؟
|
تەیەسسور بۆ ئەو تەرک و فیعلییە
|
ئەوە عەلامەت ناموختارییە
|
بێ تەیەسسوری و ئیزتیرارییە
|
حاڵەتی ئەووەڵ تەکلیف بە حیکمەت
|
حاڵەتی دووەم عەفوی بە ڕەحمەت
|
ویجدان فاریقە «بَبْنَ الحالَتيْنْ»
|
بینا لە ووسعەت تەکلیف تێتە بەین
|
هەر چی «عادةً فی الوُسْعَه» نەوێ
|
بەو چشتە تەکلیف ناوێ هەڵکەوێ
|
ئەو موقارەنە کە پێی دەڵێن کەسب
|
ئیجاد لەدوویە بۆ تۆیە «فَحَسْبْ»
|
زاهیری ئەحکام شەرعی تاهیرە
|
مەناتی ئەوان فیعلی زاهیرە
|
ئەو مەحەللییە و ئەو مەوسووفییە
|
با تەئسیر نەوێ بۆیان کافییە
|
لەسەر هەر فیعلێ بە بێ گفتوگۆ
|
موتەعەللەقە بۆ قودرەتی تۆ
|
ئەرسەد کە هەیە تەئسیری دەربەس
|
لەسەر ئەو فیعلە تەکلیف لە تۆ هەس
|
وا موقارەنە بێ تەئسیر ماوە
|
کەسبی ئەشعەری تەفسیر کریاوە
|
نیسبەتی مەدە ئەباڵ وەقاحە:
|
قودرەت بێ تەئسیر مەحز ئیستیلاحە
|
لەلای خۆت قودرەت وا بکەی تەحریر
|
لە مەفهوومیدا موعتەبەر تەئسیر
|
نەفیی تەئسیرت کە بە دڵ ئاورد
|
ئەواها نەفیی قودرەتت هەم کرد
|
یا وەختێ قودرەت تەئسیری نەبوو
|
ئەوا ئیستیحقاق جەزا لەناو چوو
|
قودرەت وەسفێکە، ئەگەر هەست دەرک،
|
«يَصِحُّ مِنْها ذالِكَ المذكور»
|
بۆچ ئەگەر قودرەت خودایی نەوێ
|
ئەو فیعلە بەویچ هەر مەوجوود دەوێ؟
|
لاکین بە قودرەت قادری مەعبوود
|
ئەو فیعلە چونکە دەیێتە وجوود
|
دەوێ قودرەتی بەندەی پڕ تەقسیر
|
«مُقارن الفعلِ مِنْ غير تٲثير»
|
بەڵ وتگیانە عولەمای قادە:
|
قودرەت وەسفێکە ئەودووی ئیرادە
|
موئەسسیر وێ وەک قودرەتی «ذو الخلق»
|
یاخۆ کاسب وێ وەک قودرەتی خەلق
|
مەعنای تەئسیریچ ئەگەر لەیاد وێ
|
وە نییە مونحەسیر هەر «فی الايجاد» وێ
|
موددەعی ئاگای هیچ لە خۆی نییە،
|
سەبەب بێ تەئسیر دەڵێ بۆ چییە؟
|
ئەر نەیێ بە هەور ترش و تاڵەوە
|
ناوا کەل و پەل کەس وە ماڵەوە
|
ئەر نەدا باران پەڵە لە زەوی
|
کەی ئە تەدارەک جووتت دەکەوی؟
|
ئەر ئاگر نەوێ من کەی بزانم
|
ئارەبڕ بکەم دەوری خەرمانم؟
|
خەلقی قودرەت ڕەبت لە مندا نەوێ
|
چلۆن بزانم ئەو فیعلە دەوێ؟
|
تۆ خۆت کەسێکی موعریز لە حەقی
|
ئەشعەری فەرمووی: تۆ موستەحەقی؟
|
بێ ئیستیحقاقی زەرەری چییە؟
|
بە فەزل و عەدلە بە عەمەل نییە
|
ئەر دەڵێی ئەو کەسب زەعیف بەوتەورە
|
بۆچ لایقە بەو عیقابی گەورە؟
|
دەڵێم ئەو کەسبی زەعیف بەوتەورە
|
بۆچ لایقە بەو سەوابی گەورە؟
|
ئەر لەم مامەڵە خەبەردار دەوی
|
تۆ فانی دەدەی، باقیدار دەوی
|
خوسووس وجوودت لەوە موستەفاد
|
«لَيْسَ عَلَيْهِ حَقّ للعِباد»
|
مەڵێ، وەک ناڵێی ئیجادی ئیحراق
|
«بَعْدَ مَسّ النار» بۆچ دەکا خەللاق؟
|
لەدووای ئەوە بۆچ ئەو سەوابە؟
|
یا دووای ئەوە بۆچ ئەو عیقابە؟
|
ئەر تەخسیس بکا بەعزێ بە سەواب
|
وەر تەخسیس بکا بەعزێ بە عیقاب
|
بەندە بەندەی خۆی موڵکیچ موڵکی خۆی
|
کوا زوڵم و ستەم؟ هەر چەنە دەدەی!
|
بەڵێ مەدح و زەم حەسەن و بێ فەڕ
|
بە ئیعتیباری مەحەللیی بێ گەڕ
|
ئەر بارانی خەیر بە ڕۆژ و بە شەو
|
لە هەوری وجوود مەرحەمەتی ئەو
|
نەبارێ وەسەر عەدەمدا تاوێ
|
عەدەمی هەر شەڕ تێرێتەم ناوێ
|
پەس ئەر سەواب دا وەهـ وەهـ لەم فەزڵە
|
وەگەر عەزاب دا بەهـ بەهـ لەم عەدڵە
|
سیڕڕی مەزهەبی شێخ، ئەر بەیان بێ
|
دەشێ موددەعا تەمام عەیان بێ
|
تەوحیدی ئەفعال موقتەزای واسە
|
قودرەتی بەندە بێ تەئسیر ڕاسە
|
نیسبەتی فیعلیچ حەقیقەت دەدرێ
|
«يَحْتَمِلْ» تەوجیهـ بەم تەرزە بکرێ
|
سیفاتێ کەوا لە ئێمەدا هەس
|
مەبادیی ئەفعال ئیختیارییەس
|
لە خۆیان مەناس خەواسی ئەوان
|
مەزهەری خەواس سیفاتی خودان
|
ئیزهار دەکا حەق خەبیر و عەلیم
|
«حُسْنی الخواصّ»ی سیفاتی قەدیم
|
لە سیفاتەکەی ئێمەدا وەها
|
«عَلی وِجْهَةِ نَتَّصِفْ بها»
|
وەک دەڵێن کە نەفس حەیی «بالذات»ە
|
بەدەنیچ حەییە هەر بەو حەیاتە
|
بەڵ دەڵێن: «بِعَيْن ٳرَادَتِها،
|
عَيْنِ علمها، وَ قُدرتِها»
|
موریدە و عەلیم، قەدیرە بەدەن
|
بێ ئەمە مەجاز بۆی قەرار بدەن
|
لەبەر ئیختیلاف ئەنواع و ئەشخاس
|
ئیزهاری دەکا بە چەند نەوعی خاس
|
لە زیعف و قووەت، قیللەت و کەسرەت
|
یەعنی موافیق بۆ قابیلییەت
|
بە ئیشارەی ڕووت خۆ دەدا لە ڕووت
|
«بِی يَسْمَعْ وَ بی يُبْصِرْ» دەفەرمووت
|
مەسەلا: قودرەت بەشەر، بشنەوە،
|
مەزهەری تەئسیر قودرەتی ئەوە،
|
تەئسیرێ کەوا زاهیر «فی الخلق»ە
|
هەر تەئسیرەکەی قودرەتی حەقە
|
«عَلی تَفَاوُتْ ٲظْهَرَهُ فی
|
قدرة الخلقِ بالفضلِ الوفی
|
فذاكَ الفضلُ الصّادِرُ عَنّا
|
صادِر عَنهُ قطعا، لكِنّا
|
ذالِكَ الفِعلَ قائِمّ بنا
|
بلاَ شُبْهة، لا بِربّنا
|
لانهُ مِنْ اوصاف الاجسام
|
تَعَالی عَنهُ خالق الٲنام»
|
ئەم تەحریرە چاک لە مەحزوور پاکە
|
نە تەوارودە و نە ئیشتیراکە
|
بۆچ ئەو تەئسیرە بەو دەوێ سدوور
|
هەر یەک تەئسیرە دەیێتە زوهوور
|
وەها کە وەسفی حەق تەعالایە
|
دیسان بە ڕاسی وەسفی ئەم لایە
|
تەئسیری ئەوە چونکە خودسەرە
|
تەئسیری ئەمە چونکە مەزهەرە
|
«فرقّ لطيفُ فی البَيْنِ ٳسْمَعْ»
|
ئەو بە ئەسالەت، ئەم بە «بالتبع»
|
قیامی مەعنای واحید بە ئەمرەین
|
بە ئیتتیسافی «لَيْسَ فيه شَيْن»
|
هەر وەک ئیتتیساف بە وەسفی سیرعەت
|
بۆ موتەحەڕڕیک، لەبۆ حەرەکەت
|
بۆ بەندە ویجدان «ٲوضحِ السُبُل»
|
بۆ حەق بە دەلیل ئیستینادی کول
|
«ٳسْنادُ الٲفعال للربّ الهادی
|
كٳِسنادها الی العباد
|
ٲی بالحقَيقَةْ ٳلی الطرفَيْنْ
|
لا تجوَّز ٲصْلاً فی ذا البين»
|
بەڵێ واجبە ئیحتیات بکەین:
|
مووهیم ئەباڵ حەق هیچ ئیسناد نەدەین
|
هەر وەک ئاکیل و شاریب و فاسیق
|
نەک میسلی موعتی، خالیق و ڕازیق
|
ئەر دەڵێی: زاهیر لەم تەحقیقەدا
|
نایەڵێ حەسری خەڵق لە حەقەدا
|
دەڵێین: مەعنای خەلق ئیجادی تاممە
|
تابیعی عیلمی تەمام و عاممە
|
عیلمی تەفسیلی وا نەبێ مەجهوول
|
شەیئێ لە هیچ جوز لە ئەجزای مەفعوول
|
خۆ عیلمەکەی تۆ ناقیسە و موجمەل
|
عەری لە تەفسیل ئاخر و ئەووەڵ
|
ئەم قودرەتی تۆ و ئەم خواهیشی تۆ
|
ئەڵبەت تابیعە بە دانشی تۆ
|
هەرگاهـ کە مەتبووع وەها هەڵکەوێ
|
حاڵی تابیعت لێ مەعلووم دەوێ
|
مەزهەر ئەگەرچی ڕاسە مەزهەرە
|
لە هەم عینانیی موزهیر ئەودەرە
|
کەسبێکی هەیە بە موجاوەرە
|
نە «بالمرّة» هیچ، نە موکابەرە
|
بڵێ بە فانۆس: ئەم زەوئە ئی تۆس
|
چلۆنە دەگەڵ شەمعی ناو فانۆس؟
|
ئەملا و ئەولامە میسالی «ٲوْلی»
|
نییە، «لله المَثَلُ الٲعلی»
|
بێ کەمم و کەیفی پێم دەڵێ: مەڵێ
|
ئەمما چی بکەم کە «مشكاة» دەڵێ
|
پەس ئەو تەئسیری ئیختیارییە
|
بەم وەجهە مەنسووب ئەباڵ بارییە
|
کەوا تابیعە بۆ قودرەتی ئەو
|
قودرەتیچ بۆ عیلم ئیرادەتی ئەو
|
خەلقە و لەوێدا هیچ نەقسی نییە
|
فیعلەکەیچ دەڵێین پێی: مەخلووقییە
|
ئەمما «مِنْ حيثُ» قودرەتەکەی تۆ
|
عیلم و ئیرادە و فیترەتەکەی تۆ
|
قەتعی نەزەر کەی لە مەزهەرییە
|
لە هەم جیواری و لە مەحەللییە
|
کە پێی مەوسووفی و پێی دەوی موختار
|
لە ویجدانەدا هیچ نییە دیار
|
لەوە وتیان: خەلق ئیجادی تاممە
|
لێت نەشێویە چاکی بفامە
|
یانیهای فیعلی خالیقی ئەکبەر
|
نییە لە تەرزی کرداری بەشەر
|
فیعلی ئەو خەلقە و تەمام و جێگیر
|
ئیجادی مەعدووم «واجب التٲثير»
|
کەسبە و نوقسانە فیعلەکەی عیباد
|
«لاَ تٲثيرَ لَه لا وَ لا الايجاد»
|
بەڵێ چون تەئسیر لەو دەیێتە دەر،
|
لێی ئیسناد دەدرێ و دەوێ وە مەزهەر،
|
پێی دەڵێن: وەسف و تەئسیری ئەوە
|
لە خەلق و تەئسیر دوور ئەوە کەوە
|
ویجدان وەهایە دیارە لێوە
|
تۆ هەر چتێکی دەپێچیەی پێوە
|
با نەڵێن: بەسە لە عەقڵی دەرچوو
|
«لا خالِقَ لا مُوجِدْ ٳلّا هُوْ»
|
بۆچ ئیجاد و خەلق لەبەر چەند دەلیل
|
پێی دەوێ عیلمی موحیت بە تەفسیل
|
«حَصَرّ فی اللهِ ذا العلمُ الٲكمَل
|
فانحَصَر الخلقْ فيه، عَزَّ جَلَّ»
|
ئەمما بۆ موتڵەق فیعل و ئیختیار
|
عیلمی تەفسیلی نادرێ قەرار
|
ئیسنادی ئەفعال وا حەقیقی بوو
|
لە دەس قودرەتی ئێمەیچ تەسیر چوو
|
مەزهەب و مەشرەب شێخی ئەشعەری
|
عەیان بوو بیزان نەک بە سەرسەری
|
خەواسسێ کە هەس بۆ سیفاتی ناس
|
هەرگاهـ خەواسسی سیفاتی خوداس
|