عەیبە شاعیر لەم زەمانە یاری زوڵف و شانە بێ

عەیبە شاعیر لەم زەمانە یاری زوڵف و شانە بێ (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308701عەیبە شاعیر لەم زەمانە یاری زوڵف و شانە بێ1941موفتی پێنجوێنی
عەیبە شاعیر لەم زەمانە یاری زوڵف و شانە بێ یا سوپاسی قامەتی گوڵزاری ڕووی جانانە بێ
هەر کەسێ لافی ئەدیبی وا لە سەریا بۆ تەماع حەیفە ئەشعاری خەرافی یا قسەی ئەفسانە بێ
شاعیریی بیکەی بە کوردی یانی خاوەن هۆش و بیر چۆن ئەبێ هوشیار و زانا و هۆنەری لەرزانە بێ
هەر ئەدیبێ خووی لەسەر خاڵ و خەت و ئەگریجە بوو من لە هەق داوا ئەکەم خوا بیبڕێ هەر با نەبێ
پیاو کەسێکە بۆ ژیان و جیفە تا ئاخرنەفەس نۆکەری شێخ و غوڵامی بەگلەر و ئاغا نەبێ
خۆشەویستی خوایە هەر کەس قاچ و شان و دەستی خۆی تووشی زەحمەت کات و لای کەس ملکەچ و ڕیسوا نەبێ
تێگەیشتوو هەر ئەناڵێنێ لەژێر باری خەما بێ مەراقی بۆ کەسێکە سەرسەری و دێوانە بێ
موفتی هەرچەند تۆ کە هۆنەر نیت و ناوت هۆنەرە تاوەکوو مردن ژیانت ژینی ئینسانانە بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).