غەمزەیی ئەو شۆخە موڵکی دڵمی وێران کردووە

غەمزەیی ئەو شۆخە موڵکی دڵمی وێران کردووە (1965)
by مینە جاف
303832غەمزەیی ئەو شۆخە موڵکی دڵمی وێران کردووە1965مینە جاف
غەمزەیی ئەو شۆخە موڵکی دڵمی وێران کردووە عەقڵم و هۆش و حەواسمی وا بە تاڵان بردووە
فیتنە و ئاشووبی خستە ناو دەروونم خاڵەکەی چەندە بێ ویجدانە هات گۆبەندی گێڕا و ڕۆییوە
ئیستەکە وا دەردی دووری ئەو گڕی بەردا دەروون دووری ئەو سەیرە ئەیێژی ئاگری تێ بەر بووە
هەر بە ئەووەل عیشوە پێکای ڕۆحەکەم چەرخایەوە داد لە دەست ئەو چاو خومارە چەندە فیتنە و جادووە
ڕوو ئە کوێ کەم ئەی ئیلاهی سا بنێرە ڕەهبەرێ بێ دەلیلم کا بزانم شۆخەکەم بۆ کوێ چووە
ڕێگە دەرناکەم هەتا شوێنی کەوم چیبکەم ئەوا دڵ لە حەسرەتدا ئەسووتێت و بلێسەی سەندووە
وەختێ مەر ساڕێژ ببێ مینە برینی جەرگەکەم پێم بڵێن ئەو شۆخە بۆ سەر مەیتەکەت وا هاتووە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).