غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی

غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی (1936)
by میرزا حەسەن سەیفولقوزات
309197غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی1936میرزا حەسەن سەیفولقوزات
غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی تا ڕوو بە تەمای جەور و جەفا لێمە دەپۆشی
تا دیدە بە دیداری مونیرت نییە ڕەوشەن وەک کانییەکەی قوڵقوڵەیە قوڵقوڵ و جۆشی
هەر گوڵشەکەری لێوە شەفای دەردی نەخۆشان سەر بێ بە فیدای کوڵمی گەش و چاوی نەخۆشی
ئەی دڵ بە خەتا کەوتیە چینی سەری زولفی لەم مارە عەجایب بە تەمای لەززەت و نۆشی
هەروەک مەهی دوو هەفتە لەژێر هەوری سیادا ئەو دڵبەرە بۆ زینەتی نێو چادری پۆشی
تا زولفی لەسەر ڕوو بە مەسەل هەوری بڵاوە لەو تاوە دڵم ڕەعدە لەبەر بەرق و خرۆشی
زوححاکە بەبێباکی لە تەخریبی دڵاندا خوێنخواری گەلێ کردووە ماری سەری دۆشی
هێندەت کوتووە وەعز و لە ئێمەی نییە تەئسیر ماندووی و دەزانم بە خودا مەعتەلی چۆشی!
لۆمەی حەسەنی نەفعی نییە، لابدە واعیز! عاشق هەموو ئەعزای دڵە، ئەسلەن نییە گۆشی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).