هەر کەسێ لەو لەبدە تامی جورعەی مەی کردووە
|
خزرئاسا خۆی لە مردن تا ئەبەد حەی کردووە
|
قودرەتی حەق بین تەماشا کەن کە لەو یەک قەترە ئاو
|
نار و نارەنگی و لیمۆ لەو شەکەرنەی کردووە
|
سەروی شمشاد و سنەوبەر کەی شەمامە بەر ئەدا
|
نار مشکینە گوڵی داوە و هۆقەی بەی کردووە
|
نار و نارەنگی و نەرگس لەعل و گوڵ مەجان ژە نەی
|
فکری ئەم یەک نەخڵەیی گوڵ میوە بەر کێ کردووە
|
خەڵق بۆ یەک بۆسەی نیم گیان ئەو یەکی یەک گیان ئاوا
|
بێبەفا ئەم تەحەرە بۆی ئەو نیمەگیان تەی کردووە
|
مەنعی من بۆچی دەکەین ئەی زاهدانی بێخۆر
|
غەپد دڵ دڵبەر دەکا دڵ مەیل ئەو خەیی کردووە
|