فیدات بم بایەکەی وەختی بەیانی
فیدات بم بایەکەی وەختی بەیانی | لەگەڵ تۆ خۆشە لای من زیندەگانی |
کەژ و دەشت و چەمەن ئەبڕی لە ناکاو | لە پیرمام و لە قۆپی و مێرگەپانی |
گەهێ قەندیل ئەچی گەهـ دەوری سوورکێو | سەرەو ژوور جار بەجار لای گۆڵی وانی |
وڵاتی کوردەواری ڕاگوزەرتە | بەسەربەستانە مەشغووڵی گەڕانی |
بەیانیان من خەریکی گا، مەڵاسم | لە ژوور سەرمی وەکو ئاواتی گیانی |
لە سۆزەی فێنکت وا دێتە بیرم | ئەڵێی هەستە ئەگەر پەستی ژیانی |
غوباری ناو لەشت دەرمانە بۆ من | پەڕی سیمورغە بۆ نەرم و نیانی |
لە کاتێکا خەواڵووم خۆڵی چەند جێ | لە چاوم کە کلێکە ئەسفەهانی |
بە بۆنی ئەو وڵاتانەش کە دیوتە | بهەنوە مێشکم ئەی هاوڕێی نیهانی |
ئەگەر تۆ ئەم نیازەم جێبەجێ کەی | منیش پەیمان ئەکەم ڕاست و ڕەوانی |
بەچاوی کاڵ و لێوی ئاڵ و خڕخاڵ | ئیتر تەفرە نەخۆم وەک نانی نانی |
بەچیهرەی یار و عیشوەی دڵ نەبەستم | بەخەندە پێ بکەنم تۆش پێ بزانی |
شەوی وەسڵی بنێمە عاستی پشت گوێ | بەعەشقی یار نەچێژم شادمانی |
سەرم تەرخان بکەم بۆ دەردی هۆزم | دڵم جۆش دەم بەعەشقی نیشتمانی |
فیدات بم بایەکەی وەختی بەیانی | لە کوێی هەڵکە. وەرە هاوڕێی نیهانی |
1943/06/11
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|