فیدایی ڕووتە مێهر و ماهـ بە چەرخی حوققەبازەوە
|
نەساری پێتە ڕووی زەوی بە مەعدەن و ڕەکازەوە
|
نیمەبەهایی نیم نیگای تۆیە زەمین و ئاسمان
|
نەمایشی ئەگەر بکەی بە چاوی مەستی نازەوە
|
هەوەس بکەی بە یەک دەمێ، دەوا ئەدەی بە عالەمێ
|
بەو نەفەسی مەسیحی تۆ، بە پێکەنین و نازەوە
|
ئاوێنەداری ڕوویی تۆ، شانەبەدەستی موویی تۆ
|
بە شەرقەوە بە غەربەوە بە مەککە و حیجازەوە
|
حوور و مەلائیکەی سەما لە تاوی تۆ ڕوویان نەما
|
زەوی بە ئینس و جیننەوە بە جاهیل و موجازەوە
|
تۆ بە جەماڵی حوورەوە ئێمە بە چاوی سوورەوە
|
بە سۆزی جانگودازەوە بە سەدهەزار نیازەوە
|
بە ئافتابی ڕوویی تۆ کە نیوەسووتە سابیری
|
بە زولفی میشک بوویی تۆ پۆڕە بە چنگی بازەوە
|