فیرعەون کەوتە نیل وتی لە ترسا
فیرعەون کەوتە نیل وتی لە ترسا | ئیمانم هێنا بە ڕەببی موسا |
«ئەبووتالیب»یش بە تەعنەی ژنان | بە پێغەمبەری نەهێنا ئیمان |
ئەویان بۆ ژیان، ئەم عیززەتی نەفس | بێ عیززەتی نەفس کەس نابێ بە کەس |
وەک کابرای کوردە شیریان نایە سەر | «نووحی» گوت بەڵام نەیگوت پێغەمبەر |
لای هەندێ ماددەی نامووس بەتاڵە | لە موودارادا وەک پەشتەماڵە |
لە قۆمیدیادا ئافتوری ماهیر | هیچ فاڵسۆیێکی لێ نابێ زاهیر |
هەندێکیش فوو بای زوو دەردەکەوێ | مایەپووچییان هەر بەر دەکەوێ |
نیسکی مۆریاس و هەرزنی ڕەنگاڵ | بێ بەر و پشتن بۆ کەس نابنە ماڵ |
ئەوانە ڕاستیان چۆن دێتە سەر لێو | دەم بە پێکەنین، دڵیان پڕ جنێو |
لەگەڵ یەک زاهیر دۆستی دەنوێنن | خەرێکن ملی یەکتر بشکێنن |
هاکا لە ڕووی کار پەردە هەڵگیرا | تەنافباز قۆڵی لە قەڵبە گیرا |
وەزیفەی گەورە زۆر پیاو گێژ ئەکا | پیری شاعیریش فرەبێژ دەکا |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 491
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|