گوفتێکی وا دەڵێم کە بەکاری دین و دنیاتە
|
ئەی ڕۆڵە خۆشویستنی وەستا و مەلاتە
|
چاوت لە هەر چی جۆرە بڵندیی زەمانە بێ
|
باوەڕکە مامەوەسا ڕەهبەرێکی گەوراتە
|
گەر بێ و بەئارەزووی دڵی بی بدا دەرست
|
ئەو دەرسە بۆ ژیان و ئاسوودەییتە، هیواتە
|
هەر چەندێ بتژیێنێ باب و داک خێوی لەشن
|
بۆگیان پەروەریت وەسا خێوێک قاتە
|
ئەو عیلمە چاکە، کە دەیخاتە مێشکت زانا
|
بۆ چوونی تاریکیی جەهلت، چرایی ڕۆشناتە
|
بۆ هەر چی دەوڵەت و گەلی بێگانە بێ سەفەرت
|
سەرمایە عیلمتە لە دەست، بۆ تۆ سەوقاتە
|
لێت خۆشبێ مامەوەسا ژیر ئەبیت و بەرخوردار
|
خۆشەویستی ئەوی ئەی ڕۆڵە خۆشەویستیی خواتە
|
تەئریخی میللەتتە کاری چاکی دەسی وەستا
|
گەوای ئەم وتەیە مانی تاقی کیسراتە
|
وا تێمەگە بەژیریی خۆت تێ ئەگەی بەبێ وەستا
|
ئەو خێو و گڕدەری چاپە لە مەژگی میناتە
|
وەستا نەوازشی لاوێکی بێ لە خووندن و کردە
|
بۆ چاخی پیر و دواڕۆژی ئەو ئەوا هاتە
|
ئەی ڕۆڵە گوفتی چاکی ئەسیری لەگوێ بگری
|
فیردەوسی گۆی بڵندی بڵندان جێگاتە
|