فێری عیلم بە (II)

فێری عیلم بە (1962)
by ئەسیری
307924فێری عیلم بە1962ئەسیری
کوردە چ فایدەی هەیە ئەم خەنجەرە ئەم فیشەگە و ئەسلیحە وو وەروەرە
بار مەکە ئاسن و بارووت لە خۆت باری گران لایەقی گاو و کەرە
بەس بخۆ نانی جۆ، لەپێکە کڵاش سواری کەر و حەچە بڕۆ و وا وەرە
ڕووت و ڕەزیل بی بەمە خوا ئەمری کرد بەسیەتی ئەم گەوجییە زوو هەڵگرە
عیلم و مەعاریف ئەوەتا بەش دەکەن هەڵسە وەرە مووچەیی خۆت وەرگرە
سواری سیلاحی خۆ دەبن، ئاری پا سەیری فڕۆکیان بکە، حیرەت گەرە
گەر نەفرۆشێ بەتۆماڵ، ئەجنەبی ڕووت دەمێنی، لە وتەم گوێ گرە
میللەتێ نەتوانێ بکا دەرزییێ کاری پەرێشانییە ئەو بێ فەڕە
فێری عیلم بە لە هەچی جێ ببێ گەرچی لە چین، گوفتەیی پێغەمبەرە
کاکە فەقێ مەدرەسە، یا مەکتەبێ زوو پەلەکە، ڕێگە بەهیوا بەرە
چونکە نەوەی کوردی، حەققت پێ دەڵێم دەرسی علوومی حیکەمییش وەرگرە
فرسەتە ئەم چاخی جوانییە برا مەسخەرە وو کەیف و سەفا هەڵگرە
کوردە ئەسیری وتەیی حەق دەڵێ تەربیەیێ حیکمەتی لێ وەرگرە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).