فێڵبازیی ڕێوی

فێڵبازیی ڕێوی (1953)
by قانع
307199فێڵبازیی ڕێوی1953قانع
ڕێوییەک گەڕۆڵ لە برسا کەوتوو لەبەر گەڕۆڵی لە کونا خەوتوو
پیر و بێ تووک و دیان شاش و چەوت گاگا لە بن بەرد گاگا لە ئەشکەوت
لە ترسی تانجی بە زگی برسی ئەیخۆند بە خۆیا آية الكرسي
لەتاو برسێتی ڕووی کردە دێیێ بەڵکوو پەیدا کا شتێ لە جێیێ
گەیشت بە پۆلێ مریشکی زۆر چاخ هەموو هێلکەکەر هەموو بە دەماخ
کە مریشکی دی بەشادی و خەندان کلکی بەرزۆ کرد دەمی داچەقان
زانی بەجارێ گشتی ناگیرێ بۆخۆی سازانی فێڵ و تەگبیرێ
ڕوویکردە مریشک وتی ئەلسەلام عليكم بالخير ئەی گرۆی ئیسلام
چۆنە تەهلیلە و نوێژ و ڕەفتارتان؟ چۆنە زیکر و فکر سوبح و ئێوارتان
من شێخی ئیرشاد خاوەن ئیمانم سەردەسەی جەمیع مەشایەخانم
بێن تۆبە بکەن دنیا فانییە بۆ هیچکەس تا سەر بە بەقا نییە
دەسنوێژ بشۆرن نییەت دابەسن قەتار بپێکن، هەموو ڕاوەسن
چاو بنووقێنن بێ قسە و کەلام هەموو نوێژ بکەن بۆ خوای عەللام
ئەگەر تەپەیێ یا فڕەی باڵێ هاتە گوێچکەتان بەهەر ئەحواڵێ
چاو هەڵمەبڕن ئامان سەد ئامان ئەوە مەلەکە دێت لە ئاسمان
بەئەمری ڕێوی دەسنوێژیان شۆری قەتاریان پێکا دڵیان نەگۆڕی
ڕێوی کەزانی نێچیری ڕێک بوو بۆ گرتن مریشک کەوتە هاتووچوو
یەکێکی گرتن خەیلی بە دەوان کە فڕەی باڵی هاتە گوێی ئەوان
وتیان سەد دەخیل خۆتان بکەن مات ڕێوی ڕاستی کرد وا مەلەکێ هات
دەخیلە هەرگیز یەکتر مەدوێنن ڕوو لە قیبلە کەن دۆعا بخوێنن
ڕێوی دەمی برد یەکێ تری گرت ملی هەڵکێشا زوو بەدەس و برد
دووبارە وتیان سەدەقتە یا پیر ئێمە هەموومان تۆمان هەی دەسگیر
یەک یەک و دوو دوو تەواوی کردن زۆر بێڕەحمانە لە ناوی بردن
ئاخری خوای مریشک، حەقیان ئەسێنێ بێچوە شێرێکی بۆ ئەگەیەنێ
ئێسک و پرووسکی ئەهاڕێتە یەک بێ تەقەی تفەنگ بێ سیلاح و چەک
بێ شک هەرکەسێ کە مەزڵووم خۆرە بۆ ئاخری ئاوا ئەڕوا بەم جۆرە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).