فەزا دەستێکە پێنج پەنجەی هەیە
فەزا دەستێکە پێنج پەنجەی هەیە | کە هاتە جونبوش وەک ماکینەیە |
دوو پەنجەی بۆ چاو دووی تری بۆ گوێ | یەکێکیش بۆ دەم حوکمی دێتەجێ |
پشت بە دنیای پوشت مەبەستە زینهار | شەوێکی بەس بوو نادری ناودار |
گەورە بە غرور دێتە نوشوستی | حەمە پاشای جاف پیاوی خۆی کوشتی |
مەحمواغای سیوەیل ئەو ڕۆژەی کە مرد | نۆکەر خوا شکور ئاغا ڕۆی بۆ کرد |
تەرسی کەرەکەی جەجاڵ خورمایە | بۆیە کە هەستا خەڵکی لە دوایە |
زستان نانەوا هاوین بەفرکێش | بۆیە ناپرسێ لە قەوە و لە خوێش |
ئەو کەسەی ماسی بگرێ تەڕ ئەبێ | بیستانەوانیش تووشی شەڕ ئەبێ |
بێستان ڕن گورزی خۆی دەوەشێنێ | بۆ زرکێ بنکێ لە بن دەردێنێ |
زۆرم دی چاکەی دەربارەی خەڵک بوو | کە مرد جنێویان پێدا زوو بە زوو |
دونیا وەک مووی قول چەرخی گەڕاوە | بە شانەشی کەی هەر تێک ئاڵاوە |
چەند خۆشە ئینسان پەرێزی پاک بێ | لە چەندوچۆنی دنیا بێباک بێ |
ئەسکوێ بێ لە ناو دیزەی دنیادا | کەس نەبێ پەنجەی ئیجلالی بادا |
هەرچی وەک سرکە توند بێ و پڕ لە با | بیکەیتە شووشەیش ئاخری شەق ئەبا |
لە هەر ئاشووبێ عەقڵێ وەرگرین | ئەتوانین لە ڕێی بڵند لێخوڕین |
خۆ ئەگەر ژێر پێی یەکتر بتاشین | دەستیشمان بگرن هەروا لە پاشین |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 538 و 124
1937/08/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|