فەلەک بە پیاوی ترسنۆک فێرە
فەلەک بە پیاوی ترسنۆک فێرە | بە کەر ناوێرێ بە کورتان شێرە |
ئەمجا تۆ دەبێ خۆت نەترسێنی | بە هیمەت چەرخی فەلەک بشکێنی |
هەورە تریشقەت لە لا، وەک با بێ | بە بێ پەروایی شات لا گەدا بێ |
بەڵام بەو شەرتە کردەوەت چاک بێ | دڵت لە فیتنەی جاسووس بێباک بێ |
گۆیژە، مێزەری بەفری لەسەر نا | ناوشار ناخۆش بوو بە زوقم و سەرما |
دار و خەڵووزمان فیئاتی سەرکەوت | قەی ناکا هاکا پشکۆمان بۆ کەوت |
هەندێ بە زۆپا گەرم ئەبنەوە | هەندێ بە سۆپە گەرم ئەبنەوە |
گاڵتەی «حەبەزبووز» دیسان کەوتە سەر | کەرامەتی شێخ چووە «زەیلی» کەر |
خواجە نەسرەدین بۆ هەر سێ سوئال | تەنها کەرەکەی خۆی کرد بە میسال |
کەری عوزێریش لە قورئانایە | بەعسەتی ئەویش زۆر بە مانایە |
ئەڵێن ئەو کەرە تەنها زەڕیوە | نێرەمووک بووە و هیچ نەپەڕیوە |
خۆ کەری عیساش نەتەوەی نییە | نازانم ئەوە حیکمەتی چییە؟! |
ئێستا کەرێکی دەجاڵمان ماوە | هێشتا کورتانی بۆ نەدووراوە |
تەرسی کەرەکەی دەجاڵ خورمایە | بۆ ئەو خورمایە خەڵکی لە دوایە |
هەندێکمان هەیە کەوا خورمژەن | هەندێکیش کوشتەی خورمای کورد کوژەن |
کەلەرمی کوێستان بە سێ شاییە | ئەم «لەهانە»یە ئانە باییە |
پەندم بە پەند بوو، وەک پەندی پدەر | لەهانە زۆر بێ ئەیخەمە بەر کەر |
تەلیسمی جامی چل کلیلەیە | گۆشت بۆ کەرە، کا بۆ پشیلەیە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 547 و 139
1938/01/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|