فەند و فێڵێکی وای هەیە شەیتان
فەند و فێڵێکی وای هەیە شەیتان | لە کەتن و پەتنی تێناگا ئینسان |
«چۆلەکە»یێکی شوانخەڵەتێنە | ئەخاتە پێش شوان، ها بگرە و بێنە |
وا لە بەردەمیا «قونەی» بۆ ئەکا | ها لێرە و لەوێ، گاڵتەی پێ دەکا |
دەستی بۆ دەبا ئەو هەڵنافڕێ | بە قونە نەختێ، لێی تێئەپەڕێ |
بەو ڕەنگە هەتا دووریەخاتەوە | «ڕانی» لە بیر و هۆش ئەباتەوە |
لەو لاوە گورگیش وا لە کەمیندا | بۆ هەل دەگەڕێ، لە سەرزەمیندا |
کە زانی وا شوان ڕانی لێ گوم بوو | پەلاماری دا، لە مێگەل بەربوو |
مەڕ ئەباڕێنێ و گورگ ئەیفڕێنێ | شەیتان پیشەی خۆی وا بە جێ دێنێ |
شوانێ کە ڕانی پێ سپێردراوە | شەرتە شوانیشی خۆ پێ دراوە |
بۆ پاروێ گۆشتی چۆلەکەی هەژار | ڕان بە جێ دێڵێ بۆ گورگی خوێنخوار |
کاربەدەستێکە کە بۆ قرۆشێ | بە تەفرەی شەیتان میللەت دەفرۆشێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 975
1949/08/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|