بوون بەسەرگەورە بەعیلمە نەک بەباڵا وو جەمال
|
عیلم کەسبی پێ دەوێ مومکین نییە بوونی بەماڵ
|
غوربەت و تەرکی وەتەن، ڕەنج و ڕەزیلیی پێ دەوێ
|
تەرکی قەوم و خزم و ئەرباب و کەس و ماڵ و مناڵ
|
چەند زەمانێکی موەققەت، ئەم جەفایەی پێ دەوێ
|
پاش ئەوە ڕۆڵە ئەبیتە خاوەنی جاهو جەلال
|
کارگەر و زانا نەبی، هیچی لەپێش چاوی بەشەر
|
هەرچەنێ زۆرت بگاتە مەرتەبەی زۆراب و زاڵ
|
گیانی پاکی هاونشینیی زندەیی ژووران ئەکا
|
ئەو خوا پێداوە زانینی گەییبێتە کەماڵ
|
خۆش ئەکۆشێ خۆش ئەپۆشێ خۆش ئەنۆشێ ڕۆژ و شەو
|
دێتە بەردەستی بەسووکی خوورشی چاک و حەڵاڵ
|
ژین و خۆش خۆری ئەلەم دنیایە گەر بۆی دەس نەدا
|
حورمەت و قەدری هەیە لای پیر و جاهیل و مناڵ
|
سۆفییەک عیلمی نەبێ، دایم لە مەعنا بێ بەشە
|
سیحرە ئیستیدراجە، دیتت جاهیلێ بفڕێ بەباڵ؟
|
داخیلی ئەشرافە، گەورەی خەڵکە پیاوی خووندەوار
|
ئەو کەسەی نەیخوێندبێ، دەڵڵاڵە، بەققاڵە، حەماڵ
|
بیژمێرم فەڕڕی خوێنین و، نەزانین، بێ فەڕڕی
|
لاپەڕەی ڕۆژنامەکەت، ناکا لە بۆ چاپی مەجاڵ
|
ئەی ئەسیری چاکیی زانین بنووسی ڕۆژ و شەو
|
نایێتە کۆتا لە زانینا وتە و شیعر و مەقال
|