فەڕەنگ لە ڕۆژی یەکی نیسانا
فەڕەنگ لە ڕۆژی یەکی نیسانا | درویێک ئەکەن لەگەڵ ئینسانا |
تەفرەی کەسێکیان دا، هاتی بەختە | «پواسون داوریل» شانسێکی جەختە |
تەنیا ڕۆژێکە درۆکەی ئەوان | هی ئێمە ئەڕوا بە ڕۆژ و شەوان |
لە دەوری تورکا تەفرە زۆر باو بوو | پیاوێ بوو «عەجەم عیززەتی» ناو بوو |
بۆ درۆزنی و بە زۆری چەنە | بوو بوو بە پاشا و والی ئەدڕنە |
هەرچی ئەچوە لای بەڵێنی ئەدا | ڕاستیشی نەبوو یەکێ لە سەدا |
کە ئەو ئەڕۆیی وای ئەگوت لە دوای | «هەریفی شوبلە قاند دک قولای» |
تەفرەی ئینتیخاب هێند بوە بە باو | عیززەت پاشامان وا کەوتۆتە ناو |
هەرچی هەڵدەسێ پارە دائەنێ | خۆی تەرشیح ئەکا لای قازی بەنێ |
کورسیمان شەشە و دوازدە بە پێوە | هێشتا ئەوەندەی ترمان بەڕێوە |
هی ئێمە باشن خەڵک ئەیانناسێ | خۆ هەڵناکێشن پڕ بە کراسێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 860
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|