قاسید وەرە مژدە بەرە بۆ لای هەموو لاوە

قاسید وەرە مژدە بەرە بۆ لای هەموو لاوە (1967)
by عاجز
303312قاسید وەرە مژدە بەرە بۆ لای هەموو لاوە1967عاجز
قاسید وەرە مژدە بەرە بۆ لای هەموو لاوە ئیمان غەلەبەی کردووە، کوفریش بووە بڵاوە
بەم عیدە برینی دڵی بێچارە کولاوە ئەم لاوە وەکو لاولاوە تەماشا کە چ لاوە
وەستاوە ئەوەند خاوە دەڵێی خاوە ڕواوە
ئەم دڵبەرە وەک حەیدەرە بێ خەنجەرە ناوی قاتیلە وەکوو فیلە بە حیلە قەدی لاوی
بەو لەنجەیە بەم پەنجەیە قەت ناکا تەداوی قەد عەرعەرە لەب شەککەرە ڕەنگ ئەسمەرە چاوی
غەممازە پڕی نازە دەڵێی بازە لە ڕاوە
ڕەنگینەوو شیرینە چو هەنگینە لە شانە ئەم دلبەرە بۆ نەشتەری وەک تیغی دەبانە
کردی دڵی عوششاق و غەریبان بە نیشانە کون کون بو جگەر تیری بە پڕ هات لە کەوانە
فەوتاوە کە کوژراوە دڵم کاری کراوە
ئەو دڵبەری خاڵ عەنبەری لوقمانی دڵم رۆی وەک بەدر و هیلالە کو غەزالە بە مشک و بۆی
جەللابە گوڵم بۆیێ بە دڵ بۆ دەری ئەو ڕۆی ڕووی وەک گوڵە مووی سونبولە خاڵ فلفلە ئەبڕۆی
شمشێرە موژەی تیرە بە سەد لیرە کڕاوە
ئەم دەوڵەتە پڕ سەولەتە بەم زولفەی کو مارە لەم باغەوە لەدداغە بە داغە وەکو نارە
لەم حاڵە بە ناڵە دڵی شەیدا بوو بە پارە ئەم قامەتە ئەم سوڕەتە ئەم نەقش و نیگارە
مەعلوومە لە عالەم کە بە پڕگار نەکشاوە
دڵ خەستەیی دەم بەستە لەبەر حەسرەتی حوسنی بێ هەستە لەبەر دەستە لەبەر سەروەتی حوسنی
بێ بەختە لەسەر تەختی لەبەر کەسرەتی حوسنی سەرمەستە عەجەب مەستە لەبەر دەوڵەتی حوسنی
خۆی بوویتە جەفا پشت لە وەفا مەیلی نەماوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).