قاسید کە لە دەر هات و بە تەبلیغی وەفا کرد
|
حوجرەی منی حەسرەت دەیی سەد چین و خەتا کرد
|
پێم وت لە خەتا دێیەوە یا خیتتەیی تاتار؟
|
یا ئەهلی بەهەشتی کە دڵت پڕ لە سەفا کرد؟
|
یا خزری کە هاتی بە دوو جام ئاوی بەقاوە
|
ئەم موردەیی هیجرەت بە تەمای عومری بەقا کرد؟
|
یا خۆ لە تەڕەف یارەوە دێی حامیلی نامەی
|
خاسییەتی ئاهووی خوتەن و چینی ئەدا کرد؟
|
خاسییەتی بۆ چاوی منی خەستە و ڕەنجوور
|
وەک جامەیی یۆسف کە بە یەعقووبی عەتا کرد
|
ئەستاری وەکوو زولفی عەرووسانە موسەلسەل
|
ئەلفازی هەموو گەوهەرە، چەن جوانی ئەدا کرد!
|
نوختەی بە مەسەل، خاڵە لەسەر ڕوومەتی یارم
|
یا وەک عەرەقی کوڵمی، کە مەیلی بە جەفا کرد
|
هەر خۆم بە فیدای ئەو خەت و ئەو ڕەبت و بەیانە
|
عیجز و غەم و دەردی لە دڵم مەحو و فەنا کرد
|
ئەم دەستەگوڵە، بەستەیی ئەم دەست و بەنانەن
|
بۆیە وەکوو بولبول، حەسەنی نەغمەسەرا کرد
|