قافیەش گران بوو!!
سەیرانکەران بەهاران
کە دەچنە بەر بناران
بە چۆپی پۆیلەداران
عومر دەگێڕنە دواوە
***
تیپی کچان لەو دەشتە
وێنەی حۆری بەهەشتە
پێی پیاو ئەبەن لە خشتە
سەر لە ڕێبوار شێواوە
***
ئەو ئەرخەوانە جوانە
کە لە گردی سەیوانە
بە ڕیزە ئەو کچانە
وەک قومری دەوریان داوە
***
ئەو کارێزەی لەو سەرە
کە جێ ڕاوگەی دولبەرە
ئەو ئاوەی وەک کەوسەرە
کلێکە، نووری چاوە
***
بۆ ئەم خەڵکە وەک دڵسۆز
گڕم تێ بەربووە بە سۆز
ناوم نا ئاگری نەورۆز
ئەم ئیرسە بۆ من ماوە
***
بەهەشتی جاودانی
هیچ کەس نەیدی و نەیزانی
بەهەشتی سلێمانی
ئاشکرا لە پێش چاوە
***
کردیە ڕەهێڵە و باران
دوایی هەڵیپڕووکان
هەم پێکەنین، هەم گریان
هەر لە ئاسمان ڕوویداوە
***
ئەم کوردییەی ڕەوانە
کە ئاسان و گرانە
پێغەمبەری زبانە
بۆیە وا کەوتە دواوە
1942
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|