قافیەی بەجرت
دوێنێ لە بازاڕ لە ناو گوزەردا | جاڕی «دوخانی شەرقیان» ئەدا |
کوڕێک بە سیما و چاکەت و پانتۆڵ | سەرێکی ڕووتی بە زوڵف و کاکۆڵ |
بە عارەبی ساف بە دەنگێکی ڕەق | ئەیوت «أدخنوا من دخان الشرق» |
لەگەڵ وتی شەرق، شرق شرق لە دواوە | یەکێک جرتێکی وای بۆ بەرداوە |
ئەفەندی ئاوڕی دایەوە و مناڵ | ڕای کردوو کابراش لە دووی کەوتە باڵ |
ئەم خەڵکە هەموو کردیانە هەرا | پێچەبەدەوری کرد لە گوزەرا |
قوڕ گیرابووەوە بۆ سواغی دوکان | کەوتبووە سووچێک نەیاندی هیچیان |
مناڵی پێخاوس هیچ باکی نەبوو | نەچەقیە ناو قوڕ سووکێ بۆی دەرچوو |
بەڵام ئەفەندی بە قۆندەرەوە | چەقی و نەیتوانی بێتە دەرەوە |
تەکانی خۆی دا لەپەوڕوو بۆی کەوت | هاتە دەرەوە وەک دەعبای ئەشکەوت |
هەموو دوکاندار ئاویان پیا ئەکرد | هەرچەندێکیان کرد قوڕیان لانەبرد |
ئافەرین مناڵ لەگەڵ قافیەت | هەر بژین لەگەڵ عومر و عافیەت |
1939
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|