قانع لە مردنی ژنەکەیدا ئەم غەزەلەی نووسیوە

قانع لە مردنی ژنەکەیدا ئەم غەزەلەی نووسیوە (1953)
by قانع
306976قانع لە مردنی ژنەکەیدا ئەم غەزەلەی نووسیوە1953قانع
ئەی دڵی خەمبار بەسیە تا بەکەی گریان و زار؟ تازە بێ سوودە خەیاڵی مەسکەن و یار و دیار
بێ سەلیقە، هەوری نەگبەت وا لە بەختم جەم بووە تاوە تەرزەی مەینەتی پەی پەی لەسەر ئەڕژێتە خوار
ئەی دڵ ئاخر خۆشی چییتە چوونکە وا عارت نییە با برینت هەڵکەنم تابێتە سۆ وەک زەخمی مار
کوا ڕەفێقی هەم دەم و هەم هەم جەلیسی هۆدەکەت؟ قوڕ بەسەر خۆی کوا جەماڵی دڵبەری زیبا نگار
کوا خڕەی خڕخاڵ و زێڕ و گۆشەوارەی نوقرەیین کوا بریقەی لاجەناح و کوانێ کێشی لفکەدار؟
کێ هەیە شەو بێتە پاڵت بۆنی عەتری بتگرێ کێ بەباڵا وەک چناری تازە خەڵفی نەوبەهار
کێ بە غەمزەی چاوی مەستی مەرحەباییت لێ ئەکا کێ بە ڕەمزی تاقی ئەبرۆ جەلب ئەکا سەبر و قەرار؟
قانعا خۆ تۆ دڵت هەر قوڕ بپێون دەم بە دەم تۆ لە داخی ئەم زەمانە ئەو لە بۆ دیداری یار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).