قانع و باز
ئەی باز! ئەی مەلی باڵداری خوێنخوار! | لە ناو مەلەکان بە مەشوور بە زۆردار |
ئازاری گیانی گیانداران ئەدەی | بەلای دەردتۆ خۆت بەخێو ئەکەی |
هەموو باڵدارێ ژیانی هەیە | بە ئەندازەی خۆی ویژدانی هەیە |
هیچیان وەکوو تۆ نابن بە خوێنخۆر | گیانی باڵداران ناکێشن بە زۆر |
نابن بە سەگ و ناکەونە وڵات | هیچ نابن بە هۆی زەرەر و ئافات |
تۆ لەبەر خاتر ژەمێکی خواردن | گیاندارێ وەک خۆت ئەخەیتە مردن |
مردنت باشە تا ژیانی وات | شۆرەت خوێن خۆریت بخەیتە وڵات |
من بە تۆ ئەڵێم! هەی ستەم پیشە ئەمە کردار و کردەوە و ئیشە؟ | |
ئەی بازی زاڵم! کردەوە بۆگەن! | ڕۆژێ هەر ئەبێ بچیتە ناو بەن |
زۆری پێ ناچێ هەر کردەوەی خۆت | چنگی خوێنڕێژیت ئەتخاتە ناو کۆت |
وەک تۆ حەز ئەکەیت لە ژین و خواردن | حەز ناکەی بگەی بە پلەی مردن |
هەموو گیاندارێ وەکوو تۆ وایە | نایەوێ مردن بۆی بێتە کایە |
تۆ بە دەستی خۆت زەنگی خۆت زڕان | پەردەی شەرەف و ویژدانت دڕان |
تۆ لە بەر نەختێ سوودی تەنیایی | چەن هەزار ئەکوژی هەر بە خۆڕایی |
من بە تۆ ئەڵێم: ئەی ستەم پیشە ئەمە کردار و کردەوە و ئیشە؟ | |
ئەو کەسەی بۆ ڕاو تۆ بەخێو ئەکا | ئەتخاتە وەتراق گۆشتت پێ ئەدا |
سەد ئەوەندەی تۆ، بۆگەنە و خوێنمژ | بۆ قازانجی خۆی ئەبێ بە پیاو کوژ |
هەرکەس کرداری ئێش و ئازارە | ئەوە لە نەوەی سەگ و سەگسارە |
هەر کەس حەز ئەکا بە خوێن ڕژاندن | زوو کەوێتە ناو کەلاوەی مردن |
بمرێ ئەو کەسەی کە شەڕی ئەوێ | ئازارێ بگرێ ژانی نەسرەوێ |
وەڵامی باز: | |
قانع! خوێنخۆریم خەتای خۆم نییە | سرووشتم وایە، دەسەڵات چییە؟ |
ئەگەر تەبیعەت دەنووک نەدا پێم | سەربەندی شاخان، دانەنێ بۆ جێم |
چنگی قولاپدار وەک نێزەی خوێن ڕێژ | نەخاتە پەنجەم مەحکەم و درێژ |
نینۆک وەک ئەڵماس نەخاتە پەنجە | هیچ مەلێ لە من نابێ دڵ ڕەنجە |
منیش وەک کۆتر ئەر گیاخۆر ئەبووم | بۆ خۆم ئەژیام، بەهەر جۆر ئەبووم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|