قانع و تاوسی تانجی

قانع و تاوسی تانجی (1950)
by قانع
307283قانع و تاوسی تانجی1950قانع
تاوس من و تۆ هەردووکمان پیرین یەک لە یەک بەدتر مات و زویرین
من دوعا بۆ نان تۆ دوعا بۆ من دۆس دێنە سەیرمان چ جیای دوژمن
تاوس ئەزانم حاڵت بێ حاڵە هیچ خەفەت مەخۆ وا نیوەی ساڵە
پێنج، شەش مانگێ تر بە ئیزنی خوا یا جووتی هێسر یاخۆ جووتێ گا
ئەخەمە زەوی جووتی پێ ئەکەم بە تێر و تەسەل نانی تۆش ئەدەم
کەواکەی بەرم حەوت ساڵ تەواوە هیچ کەس نازانێ لەچی دووراوە
ساڵێ تر ئەیکەم بە جلی بەرت با کۆڵنج نەکەی نەدا لەسەرت
بەڵام وا ئێستا فەسڵی زستانە وادەی کڵێڵەی بەفری کوێستانە
دەسا بتبینم ئەی شێرەکەی خۆم کەروێشک و ڕێوی چلۆن ئەگری بۆم
مەنواڕە بەوا کز و داماوم هەتا بمێنم عاشق بە ڕاوم
وڵامی تاوس
قانع هیچ کەسێک نازانێ تۆ چییت لە من خراپتر دائیمە برسیت
نە شێخ نە مەلای، نە ئۆمی نە بەگ تۆ خۆت نان بخۆ چیت داوە لە سەگ
تۆ کۆنە فەقێی پەروەردەی مزگەوت ئەوەندەت دیوە لە لار و لە چەوت
سەد هەزار شڕم بە نیوە شڕت دەستم بە گونی کوتەکی کوڕت
ئەو وەختە زانیم کەتۆ بێ نانی لە من خراپتر دڵ پەرێشانی
کە خەریک شێعری، شێعریش نەگبەتە ژینی شاعێران خەیلێ زەحمەتە
تا تۆ شاعر بی و من تانجی تۆ بم لەمە خراپتر هەر ڕەنجەڕۆ بم
وا من خەریکە لە برسا ئەمرم لەباتی کەروێشک مەر گونت بگرم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).