قانع و قەڵەمەکەی

قانع و قەڵەمەکەی (1953)
by قانع
306979قانع و قەڵەمەکەی1953قانع
قەڵەم! قوربانی نووکت بم، دە بێژە فەسحەت و گوفتار وەکوو حاتەم دە بشکێنە خەزینەی جەوهەری ئەسرار
لە بەحری عیلمی وەحدەتدا، نەدەی لافی هونەرمەندی نە جێگەی ئەقڵە بۆ بیر و نە ڕێگەی نوتقە بۆ گوفتار
کە هەر ئەقڵێ خەیاڵی کرد، لە بەحری فیکرەدا خنکا کە هەر نوتقێ بەیانی کرد، ڕزا وەک جێگە گەستەی مار
قەڵەم! هۆشت بە سەر خۆ بێ، نەنازی قەت بە دوو زمانی زمانت لاڵە لەم باسە، نەنووسی شەوکەتی جەببار
فەقەت سادەی بە چۆکا بێ و بڕێژە گەوهەری تەحریر بنووسە وەسف و ئەوسافی ڕەسووڵی ئەحمەدی موختار
لە عەرسەی کاغەزا لنگ دە، بە چالاکی وەکوو ڕەف ڕەف لە سەر مەیدانەدا زوو وەرگەڕێ هەر وەک مەلی باڵدار
قەڵەم مەردانە نوتقی دا، جوابی دامەوە فەرمووی: بە هیچ ئەقڵت ئەشێوێنی! خەرافەت بۆ ئەکەی ئیزهار؟
کەسێ وا بێ لە نووری حەق بە دەستی حەق جیا بووبێ چ موحتاجە بە تەعریفی من و تۆ و یاوەر و ئەغیار
کەسێ وا بێ بە سەر پەنجەی موبارەک مانگ دوو لەت کا وەیا ئاهوو لە خزمەتیا بە زمانی پاک بکا هاوار
کەسێ وا بێ کە دار خورما لە بن دەربێت و بێ بۆ لای کەسێ وا بێ کە زیخی چەم لە دەسیا بێتە ئیستیغفار
کەسێ وا بێ کە جەننەت چاوەڕوانی مەقدەمی ئەو بێ کەسێ وا بێ کە سەد روح الامين بۆی بێتە خزمەتکار
ئیتر موستەغنیە قانع لە تەحریراتی عەمر و زەید سکووتت لازمە هەر تا بنووسی دەفتەر و ئەشعار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).