قانع و کۆتری ئاسایش

قانع و کۆتری ئاسایش (1954)
by قانع
306846قانع و کۆتری ئاسایش1954قانع
ئەی کۆتری سپی ئەی مەلی جوان مەرهەمی زامی گەلی پاشکەوتووان
سەرباڵ چڕی شیر، سەر سنگ نەرم و نۆڵ ئاوەدان کەری شاخی چۆڵ و هۆڵ
هاقووت سەمتوری، کەڵەی گەنجانە لەنجە و لارەکەت بۆ دڵ دەرمانە
گوم گومەی قوڕگت کەمانچەی سۆزە سێبەری باڵت پیرۆزیی هۆزە
دەک پیرۆزت بێ شەرەف و شانت خۆشەویستیەکەی دەوری جیهانت
کە دەرئەکەوێ لەسەر تەلاران دێنێتە خرۆش گەلی هەژاران
ئەی کۆتری ئاشتی ئەی نووری چاوم تەسکینی ئێشی جەرگی قرچاوم
بێرە گەردەلوول باڵ ڕاوەشێنە بە ڕووی گیتیدا ئاشتی بنوێنە
چون ئێمە لە جەنگ تەواو بێزارین لەبەر هەژاری یەکجار بیمارین
ئێمە و بەرابەر تۆپ و تەییارە ئێمە و کەلەپچە و لە پای سێدارە
ئێمە هەوڵ ئەدەین بۆ ئاو و بۆ نان ئێمە و جەنگ کردن ئێمە و ڕووی مەیدان
ئەی کۆتری ئاشتی ئەی هۆی ئاسایش بە خۆت ئەکەوێ جلوە و نمایش
شەقەی شاباڵت با کەڕ کا دوژمن بخە ئاسایش سەد هەزار وەک من
ئیتر هەر بژیت مایەی ژیانم ڕووناکی چاوم نەجمەی سەرشانم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).