قانع و کێوی ئەڵوەند

قانع و کێوی ئەڵوەند (1953)
by قانع
306951قانع و کێوی ئەڵوەند1953قانع
پرسیم لە ئەڵوەند ئەی بەرزە دەماخ سەرگەورەی کێوان خاوەن شاخ و داخ
چی گەیانتی بەم پایە جوانە ناوت مەشهووری هەموو کێوانە
جوابی دامەوە کێوی باڵا بەرز کێوی ڕەنگاوڕەنگ گوڵ بە هەزار تەرز
قانع ئەرچی زۆر بڵند باڵام تەماشام ئەکەی بە ئاڵ و واڵام
قەڵبەزەی ئاوم سپی وەک کافوور باخچەی لاچەبکم سەوزە و زەردە و سوور
بەرکەمەرانم لە ژێر یاسی زەرد بەڕەزام پەخشە لە ڕووی تاشی بەرد
قەتارەی شەهین ڕیزی بڵاڵووک چڕەی دارسانم گەورە تا بچووک
بەم شەوکەتەوە کەوا دیارم بۆ هەموو کێوێ وەک خزمەتکارم
ئەزانم بۆیە بەرز و دیارم دراوسێ کێوی نزمی هەژارم
دەور و پشتەکەم زۆر نزم و چاڵن لە ژێر پێی عاما گەلێک بێ حاڵن
نزمی ئەوانە منی بەرز کردەوە منی بۆ هاوشان کەیوان بردەوە
من کە بەبۆنەی ئەوان و دیارم بۆ نزمی ئەوان زۆر بێ قەرارم
من هیچ فیز ناکەم کە بڵێم: خوا جیای کردوومەوە بەتاقی تەنیا
ئەو لات و لووتکە هاوماڵ منن پیس و چەپەڵ و پەست و چڵکنن
لە کزی ئەوان من زۆر کزترم بۆ دەسگرتنیان دائم حازرم
پاچێکیان لێدەن لە جەرگی منە بۆ پەشێوییان جەرگم کون کونە
کاتێ پێم ئەڵێن سەرگەورەی کێوان بیانپارێزم لەدەسی دێوان
کە ئەوان نەمان منیش نامێنم هیچم بۆ ناکرێ خۆیشم بخنکێنم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).