قانع پارە بە فایز لە مام حاجی وەرئەگرێت

قانع پارە بە فایز لە مام حاجی وەرئەگرێت (1954)
by قانع
306938قانع پارە بە فایز لە مام حاجی وەرئەگرێت1954قانع
قانع:
مام حاجی قوربان پارەم لازمە بۆ چاپی کتێب عەزمم جازمە
بیستوومە کە تۆیش خاوەنی پارەی پشت و کۆمەکی کز و ئاوارەی
حاجی حەرەمەین، ئەولیائوڵڵای شارەزای شەرع و هەم کەلاموڵڵای
زیادە لە حاجی، سۆفی شێخانی سیواک و خەتمە و ئەهلی ئیمانی
کەشیدەی سەرت لە دوور دیارە وەکوو کەمەری ناوقەد منارە
پەنجا دینارم پارە پێ ئەوێ ئەگەر نەمدەیتێ پەکم ئەکەوێ
ئەمە بە سێ جۆر خزمەتە بۆ تۆ خووا ئەتبەخشێ بەبێ گوفتوگۆ
یەک چاپی کوردی کە زمانی تۆیە هۆزی بێ زمان هەر ڕەنجەڕویە
دووهەمیان حاجی بۆ سوودی منە کە شادی دۆس و خەمی دوژمنە
سێهەمیان حاجی سوودی پارەکەت ڕووناکی دڵەی پڕ لە ژارەکەت
وەڵام مام حاجی:
شێخ مەلا قانع دەرەلنگ دڕاو تەمەن ڕابوردوو، پیر و داوەشاو
مەیکە بە گوریس، درێژەی ناوێ هەروا ناتدەمێ بە وادەی تاوێ
بەو بەیتوڵڵایە کە چوومە ناوی بێ فایز نایدەم ئەگەر خنکاوی
بە قوڵفی کەعبە، بە بیری زەمزەم بە حەج و عەمڕە، لە زۆر تا بە کەم
بێ فایز پارەم بە کەس نەداوە فێڵ و تەڵەکەت بنێ بەو لاوە
سێ شەرتی هەیە پارە لە لای من یەک ناوم نەبەی لای دۆس و دوژمن
دووهەم فاییزە دە بە چوارە گشت کەس ئەزانێ مەشووری شاره


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).