قوتابیی زیرەک

قوتابیی زیرەک (1965)
by قانع
306745قوتابیی زیرەک1965قانع
من منداڵێکی بچووکی کوردم مامۆستایەکەم وا فێری کردم
هەموو بەیانی کە لە خەو هەستم پاک ئەشۆم چاو و ڕوومەت و دەستم
بەفر و با ئەبێت، سەریشم ئەشۆم ئینجا بەرچایی چی هەبوو ئەیخۆم
بە بەرگی مەکتەب لەشم ڕێک ئەخەم کتێب و دەفتەر لەگەڵ خۆم ئەبەم
بێباک بە خۆشی بۆ مەکتەب ئەڕۆم ڕەوانم کردووە دەرس و دەوری خۆم
ئەچمە ناو مەکتەب لەگەڵ ڕەفێقان گۆرانی ئەڵێم، یاریش ئەکەم جوان
لە وەختی دەرسا ئەچمە دەرسخانە لەلام خۆشترە لە سەد چایخانە
گوێ لە دەرس ئەگرم، ئەیکەمە بەرم ئەیشینووسمەوە لە ناو دەفتەرم
جومعانەیش سەری خزم و دۆست ئەدەم بە خۆشی و سەیران بە سەری ئەبەم
بۆ لەش و دەست و زبان هەمیشە پاک ڕاگرتنم کردووە بە پیشە
حورمەتی داک و باب و کەس ئەگرم چاکەم کردوەتە پیشە تا ئەمرم
لە مەکتەب فێر بووم ئەم ڕەوشتانە مەکتەب سەرچاوەی عیلم و عیرفانە
ئاوا بێ مەکتەب، جێگەی خوێندنە شوێنی تەربییەی چاک وەرگرتنە
بژی مامۆستام دەرسم ئەداتێ ئەو ئەمگەیەنێ بە گشت ئاواتێ
ئاواتی چاکە بۆ خزمەتکردن بۆ گەل و وەتەن بەرەو پێش بردن


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).