قوربان جەژنەکەی قوربانەن ئیمڕۆ

قوربان جەژنەکەی قوربانەن ئیمڕۆ (1956)
by عارف عورفی
308145قوربان جەژنەکەی قوربانەن ئیمڕۆ1956عارف عورفی
قوربان جەژنەکەی قوربانەن ئیمڕۆ ڕۆژی قوربانی قوربانەن ئیمڕۆ
نیگای مەرحەمەت پەی دەردەداران پەرێ زامی دڵ دەرمانەن ئیمڕۆ
لافاوی دەردی دووری نەوخاڵان سەرچاوەی چاوم سەیلانەن ئیمڕۆ
جەژنەکەی قوربان پەی ئازادییەن نۆرەی وەسڵەکەی یارانەن ئیمڕۆ
سەرگۆنای ئاڵی ڕووی نەوجەوانان فێنکی دڵەی پیرانەن ئیمڕۆ
عەفوی گوناهان لەڕووی مەرحەمەت قوربان ئینتیزار فەرمانەن ئیمڕۆ
بە گیانت قەسەم لەجێی قوربانی دەم وە دەم سیەهخاڵانەن ئیمڕۆ
عەفوو یا کوشتن نەماندەن تاقەت هەر دوو پەرێ من ئیحسانەن ئیمڕۆ
لە جەوری دەستی دەوری نابەکار مەشغووڵی دەورەی دەورانەن ئیمڕۆ
لەلایێ بەزمە لەلایێ زرمە شین و شەپۆڕی باوانەن ئیمڕۆ
چەند وردەخاڵی نەونەمامی نەو سەرلێشێواوی زەمانەن ئیمڕۆ
تیرەکەی ئەجەل پەی کیای گیانیان دوور ەوتووی قەوم و خوێشانەن ئیمڕۆ
یاران لە دووری باڵای ئازیزان گشتی بێ تاب و تاوانەن ئیمڕۆ
زۆرخانەی بە کەس بێکەس مایەوە وەک تاقی کیسرا وێرانەن ئیمڕۆ
زۆر باڵای جوانی بە ئاڵا وێنە ژێر خاکی سیا پەنهانەن ئیمڕۆ
جووتە دڵداری یەک نەگەیشتوو لەیەک دوورکەوتووی نەمانەن ئیمڕۆ
عارفی بێکەس کەس لێی نەپرسی مەردەن نەمەردەن یا مانەن ئیمڕۆ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).