قومریی باغی فأوحىٰ هەم شفيع المذنبين
|
شەمسی ڕەخشانی نوبووەت رحمةً للعالمين
|
ئەو شەوە ئەو شاهـ بوو بە شاهبازی لامەکان
|
گەییە ڕوتبەی قاب قوسين، نبي المُرسَلين
|
چی بە وی ڕازی نەبوو پەروازی کرد لەو مەسکەنە
|
تا کن أو ادني نەوێستاوە إمام المُتَّقين
|
وا مونەووەر بوو لە نووری عالەم ئارای مستەفا
|
هەر لە ئەووەڵ ئاسمان تا ئاسمانی حەوتەمین
|
عەرش و چەرخی ئەتڵەسی و سدرە و هەم لامەکان
|
جەننەت و ئافاق و دەوران، شەرق تا غەربی زەمین
|
بوو بە یەک شوعلە لە نووری حەق درەخشان ئەو شەوە
|
دەنگی سُبحانَ الَّذي أسري بِعَبده بوو یەقین
|
یا ڕەسووڵڵا دەخیلت بم قوبووڵم کەی بە سەگ
|
با بڵێن مینە گەیشتە کەلبی فَخر المُرسَلين
|